»  رەمەزان

چۆن منداڵەکەت ئاشنا دەکەیت بە مانگی رەمەزانی پیرۆز

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزان پیرۆز ، پێویستە لەسەر دایکان و باوکان گەورەیی و گرنگی ئەم مانگە پیرۆزە بۆ منداڵەکانیان روون بکەنەوە ، چونکە لە رووی ئاینی پەروەردەیی ئەم ئەرکە لەسەر دایکان و باوکانە، ھەروەھا بۆ ئەوەی منداڵەکان فێربن رێز لەم مانگە پیرۆزە بگرن .
ئەنجامدانی ئەم کارەش بە گرتنە بەری چەند رێگەیەک دەبێت : 
١.پێویستە لەم مانگە دایک وباوکان ئەو جۆرە چیرۆکانە بۆ منداڵەکان بگێڕنەوە کە باس لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دەکات و زانیاری تەواویان لەسەر ئەم مانگە پێبدەن ، ئەمەش وا دەکات منداڵەکان بە خێرایی ئاشنایەتی لەگەڵ مانگە دروست بکەن و بزانن بەرۆژوو بوون چییە . 
٢. منداڵەکانی فێری سۆز و خۆشەویستی بکرێن ، چۆن سۆزیان ھەبێت بۆ ھەژاران و نەداران ، لە ھەموو کاتێک بەتایبەتی لەمانگی رەمەزان ، چونکە ئەمە وا دەکات پابەندی رێنماییەکانی پێغەمبەرمان (د.خ) کە لە مانگی رەمەزان بەردەوام خێر و چاکەیەکی زۆری بەرامبەر ھەژاران و نەداران دەکرد . 
٣. منداڵەکان لەگەڵ خۆتان ببەن بۆ سەردانی خێزانی بۆ ئەوەی فێری بن چۆن پارێزگاری لە سیلەی رەحم بکەن ، بەمەش منداڵان فێردەبن ھەست و سۆزی کۆمەڵایەتی چییە و پەیوەندییان لەگەڵ خزمان و دۆستان باشتر دەبێت . 
٤. ھانی منداڵەکان بدەن بۆ قورئان خوێندنەوە ، لە رۆژێکدا کاتیان بۆ دیاری بکەن بۆ خوێندنەوەی قورئان و تێگەیشتن لە ماناکانی . 
سەرچاوە | پێگەی مای بیوت 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
279بینین‌‌‌
مانگ پێشتر - May 2 2020 9:49PM