لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز ، پێویستە لەسەر موسڵمانانی ئازیز بە پێی پێویست کاتەکانی خۆی لەم رۆژانە رێکبخن بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لەم مانگە پیرۆزە وەربگرێت ، کاتەکانیش بە شێوەیەکی باش رێکبخەیت دەکرێت بەم شێوەیەم مامەڵە لەگەڵ رۆژەکانی بکەیت
١.یەکەم کارت با بریتی بێت لە پارشێو کردن چونکە سونەتێکی موئەکەدەیە و خێرێکی زۆری بۆ موسڵمانان تێدایە و تا دەکرێت پارشێوت تاخیر بکە و نزیکی بانگدان بێت .
٢.خۆ ئامادەکردن بۆ چوونە مزگەوتن (ئەگەر دەرگای مزگەوتەکان کراوە بوو )
٣. ئەگەر چوویتە مزگەوتن ھەوڵبدە سەرەتا دوو رەکەعات نوێژی سونەت بکەیت ، چونکە خێرێکی زۆری تێدایە .
٤. ئەگەر چوویتە مزگەوت نوێژەکەت بە کۆمەڵ بکە و ئینجا دوای نوێژی کۆمەڵ لە مزگەوت بمێننەوە و تا کاتی رۆژھەڵاتن چونکە خێرێکی گەورەیە و یەکێک بووە لە سونەتەکانی پێغەمبەرمان (د.خ).
٥. دوو رەکەعات نوێژی رۆژھەڵاتن بکە ، ئەمەش دوای رۆژھەڵات دەبێت و تا دوای چارەگەک لە رۆژھەڵاتن .
٦. گەر کارت نەبوو کەمێک بخەوە بۆ ئەوەی ھێزو توانایەکی زۆرت ھەبێت بۆ تەواوکردنی رۆژووەکە یا پێش چوونت بۆ کارکردن .
٧. گەر لەسەر کار بوویت و بانگی نیوەرۆی دا ، روو لە مزگەوت بکە (گەر کرابووە) ئەگەر ھەوڵدە لە شوێنی کارکردنت لەگەڵ چەند کەسێک نوێژی جەماعەت بکە.
٨. لەنێوان ھەردوو نوێژی نیوەڕۆ و عەسر کارەکانت بەرێکی بکە و ھەردەم یادی خوای گەورە بکە.
٩.گەر بانگی عەسری دا روو لە مزگەوت بکە ، یا لەماڵەوە بووی ئەوا لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت نوێژی جەماعەت بکە و ئەمەش خێرێکی گەورەیە .
١٠. گەر دەرگای مزگەوتەکان کراوە بوو ، پێش بانگی مەغریب روو لە مزگەوت بکە و ئینجا خەریکی زیکر کردن بە ، ئەگەر ھێشتا مزگەوت نەکرابووە ئەوا لەماڵەوە نویژەکەت دوای بەربانگ کردنەوە لەگەڵ خانەوادەکەت ئەنجام بدە.
١١. کەمێک پشوو بدە و ھەوڵبدە بە روویەکی خۆش لەگەڵ ماڵەوە مامەڵە بکەیت ، چونکە ئەمانە ھەمووی پاداشت بۆت دەنووسرێت.
١٢. ئامادەکاری بکە بۆ نوێژی پارشێوان و نوێژی تەراویح ، ئەگەر مزگەوت کرابووە ئەوە باشتر ئەگەر نا دەتوانی ئەم کارانە لەماڵەوە لەگەڵ خانەوادەکەت ئەنجام بدەیت .
سەرچاوە | الموضوع
لەبەر باری تایبەتی ئەم ساڵ ، بابەتەکە کەمێک دەستکاری کراوە ، ئەگەرنا دەبێت زۆرێک لە پەرستشەکان لە مزگەوت ئەنجام بدرێت .