چارەسەرێکی دیکە بۆ کۆڕۆنا دەدۆزرێتەوە
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
لەگەڵ تەشەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان و بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ئەم ڤایرۆسە وایکردوە ولاتان بە دوای چارەسەری گونجاو بگەڕێن .
لەم رۆژانەش لە وڵاتی ئیتاڵیا توێژەرانی پزیشکی گەیشتنە چارەسەرێکی نوێ بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا .
پزیشکانی ئیتاڵیا دوای توێکاری کردن بۆ چەند تەرمی قوربانیەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کراوە دەرکەوتووە کە ھۆکاری گیان لەدەستدان بەھۆی لەکارکەوتنی کۆئەندامی ھەناسەدان نەبووە ، بەڵکو ھۆکارێکی دیکە ھەبووە .
لە توێکارییەکانی دەرکەوتووە کە جەڵتەی بچووک مولولەکانی خوێنی سییەکان ھەیە و ئەمەش ھۆکاری گیان لەدەستدان بووە .
ئەم زانیارییانە گۆڕانگاریەکی گەورە لە سیستەمی چارەسەری نەخۆشانی کۆڕۆنا دەکات ، لەبەر ئەمە پزیشکان بریارنداوە لە ماوەی داھاتووە دەرمانی دژە جەڵتە بە نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بدەن .
ئەم دەرمانانەش لە زۆربەی نەخۆشخانەکان ھەیە , لە کاتی تاقیکردنەوەشی سەرکەوتنی بەدەستھێناوە و ئەوانەش ئەو دەرمانەیان پێدراوە باری ھەناسەدانیان باشتر بووتەوە .
پزیشکان دەڵێن لەگەڵ بەکارھێنانی ئەم دەرمانە رێژەی گیان لەدەستدان لە نێو نەخۆشەکان کەمتر بووتەوە .
سەرچاوە | رۆژنامە نویۆرک تایمز
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|