ئایا تەرمی مردوو ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەگوازێتەوە
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
لەگەڵ زیاد بوونی رێژەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان ، بەشێک لە خەڵک ترسیان لە تەرمی مردووەکان ھەیە بەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەگوازێتەوە .
ھەرچەندە تا ئێستا بەشێک لە وڵاتان بە ورییایەکی زۆرەوە مامەڵە لەگەڵ تەرمی مردووەکان دەکەن ، و ھەندێک لەوڵاتان گۆڕستانی تایبەتیان دروست کردوە بۆ قوربانیانی کۆڕۆنا .
بەڵام رێکخراوی تەندروستی جیھانی دەڵێت ، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەر دەستە ، تەرمی مردووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەھیچ شێوەیەک ڤایرۆسەکە ناگوازێتەوە و ھیچ مەترسییەکی نییە .
ھەروەھا دەڵێت ، ھیچ بەڵگەیەکی زانستی لەبەردەست نییە کە بیسەلمێنێ تەرمی مردووەکان بە کۆرۆنا ھۆکاربووە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە .
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|