»  تەندروستی

ئایا سماق چارەسەری کۆڕۆنا دەکات

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان ، رۆژانە چەندین بابەت دەوروژێندرێت سەبارەت بەم ڤایرۆسە و چۆنیەتی چارەسەری نەخۆشەکان . 
یەکێک لەو قسە و باسانە کە دەکرێت ئەوەیە سماق چارەسەری کۆڕۆنا دەکات .. 
بەڵام وەڵامی پسپۆڕانی پزیشکی تەواو جیاوازە لەگەڵ ئەم بۆچونە . کاتێک دەڵێن ئەوا زانیارییە ھیچ بنەمایەکی نییە و ھەرگیز سماق چارەسەری تووشبووانی کۆڕۆنا ناکات . 
ھەروەھا دەڵێن ، زۆرینەی گیایەکان ناتوانن بە شێوەیەکی سروشتی چارەسەری کۆڕۆنا بکەن ، و ھیچ خۆراکێکی تایبەت نییە بۆ چارەسەری کۆڕۆنا و ئەوەی دەگوترێت تەنھا پرۆپاگەندەیە . 
توێژەرانی زانکۆی ھارڤارد دەڵێن ، نابێت ھیچ کەسێک پشتگیری لەم جۆرە بۆچوونانە بکات ، چونکە لەوانەیە ژیانی تووشبووەکە بخاتە مەترسییەوە . 
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1965بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Apr 21 2020 11:12PM