لەگەڵ زیاتر بڵاووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان ، مەترسیەکانی لە سەر مرۆڤ زیاتر دەبێت ، مەرج نییە مەترسیەکان تەنھا جەستەیی بن ، بەڵکو ھەندێک کاریگەرییەکانی دەروونین و ئەمەش ھیچی کەمتر نییە لە لایەنی جەستەیی ، بۆ زاڵ بوون بەسەر ھەردوو لایەنی ھزری و دەروونی و رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت.
١.ھاوسەنگ بە لە کاروکردەوەکانت و کاردانەوەکانت بەرامبەر بارودۆخەکە .
٢.یەک سەرچاوە دیاری بکە بۆ بەدەست ھێنانی زانیاریەکان ، چونکە لەم بارودۆخە زانیاری ھەڵەی زۆر دەدرێت.
٣.ھەموو خولەکێک بە دوای زانیاری زیاتر مەگەڕێ .
٤. دووربکەوە لە ووردەکارییەکان ، چونکە ئەمە لەوانەیە پسپۆڕی تۆ نەبێت ، دواتر لێکدانەوەی ھەڵەی بۆ بکەیت.
٥.باوەڕ بە ھەموو سەرچاوەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان مەکە ، بەتایبەتی ئەوانەی سەرچاوەی فەرمییان نییە.
٦.لایەنی ترسی خۆت دیاری بکە ، ئایا لە ژیانی خۆت دەترسی یا کەسوکارت یا منداڵەکانت ، گەر سەرچاوەی ترسەکەت دیاری کرد ئینجا پۆزەتیڤانە مامەڵە بکە .
٧. یارمەتی کەسانی دیکە بدە ، ئەمەش وات لێدەکات ھەست بە ئاسوودەیی بکەیت .
٨. خەوێکی باش بکە و خواردنێکی باش بخۆ ، چونکە ئەمانە وات لێدەکەن سیستەمی بەرگری لەشت بەھێزتر بێت .
٩.راھێنانی وەرزشی ئەنجامبدە ، ئەمەش بەپێی توانای جەستەییت ، چونکە ئاسوودەی زیاترت پێ دەبەخشێت .
١٠. گلەیی لە خۆت مەکە ، چونکە زۆر گلەیی کردن دەبێتە بێ ھێز بوونی سیستەمی بەرگری لەش و بێ ئومێدی لە نێو خانەوادەکەت بڵاودەکاتەوە .
سەرچاوە | پێگەی ئیلاف