وەزیری تەندروستی چین : بەم شێوەیە بەسەر کۆڕۆنا زاڵ بن
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ یەکەم جار لە وڵاتی چین سەریھەڵدا ، بەڵام وڵاتی چین تا رادەیەک توانیان بەسەر ڤایرۆسەکە زاڵ بن و حکومەت بە گرتنە بەری چەند رێگەیەک توانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە کۆنترۆل بکات .
لەمبارەیەوە وەزیری تەندروستی چینی دەڵێت : ئامۆژگارییەکی زێڕین ئاڕاستەی سەرجەم جیھان دەکەم بۆ ئەوەی بتوانن بەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا زاڵ بن .
وەزیری تەندروستی چین دەڵێت : بۆ رێگری کردن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڤید – ١٩ ، پێویستە رەچاوی چەند خاڵێک بکەن ، بەم شێوەیەش بە ئاسانتر کۆنترۆلی بارودۆخەکە دەکەن .
١.پێویستە ھاریکارییەکی تەواو لە نێوان خەڵک و دەسەڵات ھەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە .
٢. پێویستە ھەموو لایەک پابەندی رێنماییەکانی دامەزراوە تەندروستیەکان ببن و ئەمەش زۆر گرنگە بۆ کۆنترۆل کردنی ڤایرۆسەکە .
لەبەر ئەمە بە خەڵکەکە دەڵێم : بەشێوەیەک مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکە وەک ئەوە وابێت کە ھەڵگری ڤایرۆسەکەیە ، ئەگەر ھەرچەندە دڵنیاش بوون کە ھەڵگری ڤایرۆسەکەنییە .
ھەروەھا بە شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکە کەخۆت ھەڵگری ڤایرۆسەکەی ، ھەرچەندە ھەڵگری ڤایرۆسەکەش نەبیت .
سەرچاوە | پێگە الامارات الیوم
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|