لەگەڵ بڵاووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان ، پسپۆڕان بە دوای چارەسەرێکی گونجاو دەگەڕێن بۆ ئەوەی کۆتایی بەم ڤایرۆسە بھێنن ، بەڵام ئەمە لەم بارودۆخەی ئێستا کەمێک زەحمەتە .
پسپۆڕانی پزیشکی ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە تا پێیان دەکرێت ھێزی بەرگری لەشییان بەھێز بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بەسەر کۆڕۆنا زاڵ ببن .
بۆ ئەم مەبەستەش چەند خۆراکێک دەخەنە روو کە یارمەتیدەرە بۆ بەھێزبوونی بەرگری لەش و رووبەرووبوونەوەی کۆڕۆنا . لەو خۆراکانەش :
١.ماسی :
بەھۆی ئەوەی ماسی ئۆمیگا ٣ لە خۆ دەگرێت زۆر پێویستە بۆ لەشی مرۆڤ و ھەروەھا ماسی بەھایەکی خۆراکی زۆر بە مرۆڤ دەبەخشێت و ماسی یارمەتیدەرە بۆ باشتربوونی چالاکی لەشی مرۆڤ و بەھێزبوونی لایەنی ھزری و ھەروەھا خواردنی ماسی مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان .
٢. برۆکلی :
پسپۆڕانی بواری خۆراک پێیانوایە باشترین سەوزەواتە بۆ تەندروستی منداڵان ، چونکە دژە ئۆکسیدی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و ریشالەکان ، لە سوودەکانی برۆکلی رێگری کردن لە شێرپەنجە ریخۆلەکان و بەرگری لەش دەپارێزێت و پێست بەھێز دەکات ھەروەھا خواردنی برۆکلی دەبێتە ھۆی باشتر بوونی کاری دڵ و بەھێز بوونی ئێسکەکان.
٣. کیوی :
کیوی یەکێکە لە باشترین میوەکان و رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سی تێدایە ، ھەروەھا رێژەیەکی زۆری پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت ، ھەروەھا مادەی دژە ئۆکسید تێدایە ، ھەروەھا لە ناو کیوی مادەی کلۆرۆفیل ھەیە کە رێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەکات، ھەروەھا کیوی سەرچاوەیەکی گرنگە مەگنسیۆم و دڵ بەھێز دەکات و ریخۆلەکان دەپارێزێت .
٤. مۆز :
مۆز دەوڵەمەندە بە وزە و کانزاکان ، دەکرێت بەیانیان مۆزێک بە منداڵەکەت بدەیت بۆ ئەوەی ھێز و وزەی پێببەخشێت و چالاکی زیاتر دەبێت ، ھەروەھا مۆز رێژەیەکی زۆری پۆتاسیۆمی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و نەھێشتنی ئازاری ماسولکە و ھەروەھا مۆز دەوڵەمەندە بە ریشالەکان .
٥. تەماتە :
تەماتە رێژەیەکی زۆری بەھاری خۆراکی ھەیە و مادەی لایکوبینی تێدایە کە یارمەتیدەرێکی بەھێزە بۆ لەش و ھەروەھا تا دەکرێت تەماتە بە خاوی بخۆن چونکە بەھای خۆراکی زۆرە .
٦. سپێناغ :
یەکێک لەو خۆراکانە زۆر دەوڵەمەندە بە مادەی ئاسن و ئامۆژگاری دەکرێت کە بدرێتە منداڵان بە تایبەتی لە قۆناغی گەشەکردنیان و بەشێک بێت لە خۆراکی قوتابخانەیان بۆ ئەوەی جەستەیان بەھێز و بەتوانا بێت .
٧. سیر :
دژە بەکتریایەکی سروشتیە و باشترین چەکە بۆ بەھێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و لەشی مرۆڤ لە ئاوسان دەپارێزێت و ھەروەھا سیر دژە ژەھرە و لەبەر ئەمە ھەوڵبدەن بەشێک لە زەڵاتە و یا ھەر خۆراکێکی دیکە .
٨. باوی :
یارمەتیدەرێکی بەھێز بۆ پتەوبوونی ئێسکەکان و رێژەیەکی زۆر کانزا لە خۆ دەگرێت وەک مەگنسیۆم و کالسیۆم و فۆسفۆر و زۆر گرنگە بۆ تەندروستی منداڵ .
٩. ھەنگوین :
سەرچاوەیەکی گرنگی وزەیە و ھەروەھا وەک دژە ئاوسان بەکار دێت و باشتری دەرمانی پزیشکیە بۆ رووبەرووبوونەوەی لەرز و تا و زۆرین ھەنگوین لە کاربۆھیدرات و ئاو پێک دێت و توانایەکی بەھێزی ھەیە لە بەخشین وزە بە لەشی مرۆڤ و وا باشە منداڵان رۆژانە لە بەیانیان ملاکێکی لێ بخۆن .
١٠. کەلەم :
بەھای خۆراکی زۆر زۆرە و خۆراکێکی زۆر باشە و مرۆڤ دەپارێزیت لە توشبوون بە چەندەھا نەخۆشی و سیستەمی بەرگری لەش بەھێزە دەکات .
سەرچاوە | پێگەی الاخباریە