لەگەڵ بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان ، مەترسییەکی زۆر لەسەر بەتەمەنەکان ھەیە کە بەپێی ئەوەی ئەوان ھێزی بەرگری لەشییان لاوازترە بەبەراورد بەکەسانی دیکە و زۆرینەی ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کە ئەوانەی گیان لەدەست دەدەن ئەو کەسانەن کە تەمەنیان سەرووی ٦٠ ساڵییە ، بەڵام ئەمە تەنھا ھۆکاری گیان لەدەست دان نییە ، بەڵکو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە نەخۆشی دیکەشییان ھەبووە وەک شەکرە و شێرپەنجە ... ھتد .
لەگەڵ ئەوەی ھیچ رێنماییەکی تایبەت نییە بۆ بەتەمەنەکان بۆ ئەوەی خۆیان لە کۆڕۆنا بپارێزن ، بەڵام دەکرێت ھاوشێوەی کەسانی دیکە ، کەسە بەتەمەنەکان ئەم رێنماییانەی خوارەوە جێ بەجێ بکەن .
١.دەست شووشتن و بەشێوەیەکی بەردەوام و بەئاوی گەرم و سابون .
٢. تەعقیم کردنی دەستەکان بە بەکارھێنانی مادەی تایبەت .
٣. دوور کەوتنەوە لە تەوقەکردن .
٤. دوور کەوتنەوە لە قەرەباڵغی .
٥. خاوێنکردنەوە و تەعقیم کردنی ئەو کەلوپەلانەی رۆژانە بەکار دێن .
٦. دوور کەوتنەوە لە بەکارھێنانی گواستنەوەی گشتی .
٧. ھەڵگرتنی ھەندێک خۆراکی تایبەت و دەرمان تایبەت بە نەخۆشە بەتەمەنەکان .
ھەروەھا پزیشکان ئامۆژگاری بەتەمەنەکان دەکەن کە ئەگەر ناچار نەبوون سەردانی نۆرینگەکان نەکەن و تا دەکرێت لە رێگەی تەلەفۆن و پەیوەندی دیکە رێنمایی تەندروستی بە حاڵەتەکانی خۆیان وەربگرن .
دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی ، مەترسی بۆ سەر ژیانی بەتەمەنەکان ھەیە ؟
پزیشکەکان ھۆشداری دەدەن لە دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی ، ھەرچەندە ئەمە یەکێکە لە ھۆیەکانی خۆپاراستن لە کۆڕۆنا ، بەڵام ئەمەش دەبێتە ھۆی دوور کەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و ئەمەش گرفتێکی گەورە بۆ بەتەمەنەکان دروست دەکات .
لەبەر ئەمە پێویستە کەسە بەتەمەنەکان لەم دابڕینە کۆمەڵایەتیە بەدوور بن چونکە کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر لایەنی تەندروستیان دروست دەکات .
بەڵام لەگەڵ ئەوەش پێویستە کۆبوونەوەکان بە شێوەیەکی تەندورستانە بێت و کاریگەری لەسەر تەندروستی کەسە بەتەمەنەکان دروست نەکات .
ھەروەھا پزیشکەکان داوا لە بەتەمەنەکان دەکەن بۆ خۆپارێزی لەکۆڕۆنا ، خواردنی تەندروست بخۆن و ھەندێک راھێنانی وەرزشی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی باش بخەون ، چونکە ئەمانە دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی بەرگری لەش .
سەرچاوە | أخبار الان