کۆڕۆنا چەند لەسەر دەمامک دەمێنێتەوە
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان و تووشبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەم ڤایرۆسە و گیان لەدەستدانی ھەزارەھا کەسی دیکە رۆژ لە دوای رۆژ پرسیارەکان لە بارەی ئەم ڤایرۆسە زیاتر دەبێت .
یەکێک لەو پرسیارانە ئایا ڤایرۆسی کۆڤید – ١٩ چەند لەسەر دەمامکی پزیشکی دەمێنێتەوە .
بەشێک لە زانایان پێیانوایە کە ڤایرۆسی کۆڤید – ١٩ کە بە کۆڕۆنا بەناوبانگە لەوانەیە بۆ ماوەی حەفت رۆژ لەسەر دەمامک بمێنێتەوە .
لە ئێستاشدا زانایان خەریکی لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە بە راستی ئەم زانیارییە .
بە پێی توێژینەوەیەک کە لە ھۆنگ کۆنگ ئەنجامدرابوو دەرکەوت ، کە بەشێک لە پاشماوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تا دوای حەفت رۆژیش لەسەر ھەندێک دەمامک مابووە .
لەگەڵ ئەوەش بەشێک لە زانایانی ئەمەریکا دەڵێن ، ڤایرۆسی کۆڕۆنا تا ماوەی ٢٤ کاتژمێر زیاتر لەسەر تەنەکان نامێنێتەوە ، لەوانەشە کاغەز و مێز و ئەگەر تووشبوونی مرۆڤ بە کۆڕۆنا لە تەنە رەقەکان زۆر لاوازە .
بەشێک لە زانایان مانەوەی کۆڕۆنایان لەسەر تەنە رەقەکان بەستووتەوە بە پلەی گەرمی شوێنەکە ، بۆنموونە بە شێک لە زانایانی ھۆنگ کۆنگ دەڵێن ، کۆڕۆنا دەتوانێت لە پلەی گەرمی ٤سەدی دەتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات و بمێنێتەوە بەڵام ئەمەش بۆ ماوەی حەفت رۆژ دەبێت و دواتر نامێنێت .
ھەروەھا لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی شوێنەکە ئەوا ڤایرۆسەکەش لەناو دەچێت .
سەرچاوە | پێگەی RT
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|