ڤایرۆسی کۆڕۆنا ، حەفت زانیاری دەربارەی سروشت و نیشانەکانی
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر چەند خەسڵەتێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە لە شاری ووھانی چینی بڵاوبووە و ئێستاش سەرتاسەری جیھانی گرتووتەوە .
- کۆڕۆنا ناوەکەی لە شێوەکەی وەرگیراوە ، شێوەیەکی بازنەیی ھەیە و ھەندێک دەزوولەی لێھاتووتە دەر وەک تاج وایە .
- چەندین نیشانەی گرنگ لەگەڵ تووشبوون بەم ڤایرۆسە بەدەردەکەوێت لەوانەش تای زۆر و کۆکە و تەنگە نەفەسی .
- لە حاڵەتە مام ناوەندەکان نیشانەکانی تووشبوون بە کۆڕۆنا ھاوشێوەی تووشبوون بە ئەنفلەوانزای وەرزی
- ماوەی خانەخوێی (حەزانە) کۆڤید – ١٩ لە نێوان ١ – ١٤ رۆژە ،
کۆڤید – ١٩ ھەندێک جاری لەگەڵ ئەوەی مرۆڤەکە تووش دەبێت بەڵام نیشانەکانی لێ بەدەرناکەوێت .
- پسپۆڕانی نەخۆشییە گوازراوەکان دەڵێن هەڵگرێکی کۆڤید – ١٩ رەنگە ببێتە ھۆی ئەوەی دوو یا سێ کەسی دیکە تووش ببن .
- لە ئێستادا پشکنینەکانی دیاریکردنی کۆرۆنا لە رێگە لیکاو و ئاوی قورگ و پژمین ئەنجام دەدەرێت و ھەندێک جاریش لە خوێن
سەرچاوە | پێگەی الامارات الیوم
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|