تا ئێستا بە پێی ئامارە فەرمییەکان زۆرترین رێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە نێو پیاوان بووە ، بەبەراورد بە ئافرەتان و منداڵان .
بەپێی دوایین ئامار کە لەسەر ٤٤ ھەزار کەسی تووشبوو ئەنجامدراوە رێژەی مردنی پیاوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ٢,٨% ، بەڵام لەلای ئافرەتان ١,٧% بووە .
ھەروەھا رێژەی مردن لەی ھەرزەکاران و منداڵان ئەوا رێژەکە نەگەیشتووتە ٠,٢% ، بەڵام رێژەی مردن لەلای بەتەمەنەکان گەیشتووتە گەیشتووتە ١٥% بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٨٠ ساڵیدابوو .
پرسیارەکە ئەوەیە ، ئایا منداڵان و ئافرەتان کەمتر تووشی ڤایرۆسەکە دەبن ؟
دوو شیکردنەوە ھەیە بۆ ئەم بابەتە، لەوانەیە یەکیان پەیوەندیدار بێت بە جەستەیان و چۆنیەتی مامەڵەکردنی جەستەی ئەو مرۆڤانە لەگەڵ ڤایرۆسەکە .
لەمبارەیەوە دکتۆر ناتالی مایرمۆت لە زانکۆی کینگزکۆلدج دەڵێت ، یەکێک لە ھۆکارەکانی کەمتر تووشبوونی منداڵان بەم ڤایرۆسە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە دایکان و باوکانیان زۆر ئاگاداریانن و دەیانپارێزن .
چی ئافرەتان رزگار دەکات ؟
ئەمەی بەلای زانایان سەرسۆڕھێنەر نەبوو ئەوەبوو کەرێژەی مردنی پیاوان زیاتر بوو لە ئافرەتان ، چونکە لە بەشێکی زۆری پەتایەکان ھەست بەم شتە کراوە .
بەشێکی وەڵامەکەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لە رووی تەندروستی لەشی ئافرەتان بەھێزترە لە لەشی پیاوان ، ئەمەش بەھۆی ئەوەی پیاوان زیاتر جگەرە دەکێشن و مەی دەخۆنەوە و ئەمەش سیستەمی بەرگری لەشییان لاواز دەکات .
ئەمەش بەتەواوەتی لە وڵاتی چین بەدەرکەوت ، چونکە رێژەی جگەرەکێشان لەلای پیاوانی چینی ٥٣% ، بەڵام ئافرەتانی چینی تەنھا لە ٣% جگەر دەکێشن .
لەلای خۆشییەوە پرۆفیسۆر پۆل ھانتەر لە زانکۆی ئیست ئەنگلیا دەڵێت ، جیاوازییەکی زۆر ھەیە لە بەرەنگاربوونەوەی لەشی ئافرەتان بۆ ڤایرۆسەکان بەبەراورد بە پیاوان ، ھەندێک بەڵگە ھەیە دەیسەلمێنی کە لەشی ئافرەتان رژێنێک دەردەدات کە زیاتر خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ پێکوتەی دژەی ئەنفلوەنزا.
ئایا لەشی منداڵان توانای کۆنترۆلی کردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ھەیە ؟
جیاوازییەکی زۆر ھەیە لەنێوان سیستەمی بەرگری لەشی منداڵان و پێگەیشتوان .
لە قۆناغی منداڵی سیستەمی بەرگری لەشی بە تەواوەتی پێنەگەیشتووە لەبەر ئەمە کاردانەوەی خێرای ھەیە لەبەرامبەر شتەکان ، لەبەر ئەمە منداڵ زیاتر تووشی تا دەبێتن .
شتێکی دیکە ھەیە ئەویش ڤایرۆسی کۆڕۆنا ، سیستەمی بەرگری لەشی منداڵ ناوروژێنێت ، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت ھۆکاری ئەم حاڵەتە چییە ؟
وەک چۆن دکتۆر ماکدیرمۆت دەڵێت : ھەندێک منداڵ ھەیە تووشی ڤایرۆسەکەش دەبێت ، بەڵام ھیچ نیشانەیەکی لێ بەدەرناکەوێت .
بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەو زانیارییانەی لەسەر تووشبوونی منداڵ بەم ڤایرۆسە تا ئێستا کەمە .
سەرچاوە | پێگەی BBC