»  تەندروستی

ئایا پارە و مۆبایل ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەگوازنەوە ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان نزیک دەبێتەوە لە زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار کەس و تا ئێستا زیاتر لە ٣٤ ھەزار کەس بە ھۆی ئەم ڤایرۆسە گیانیان لە دەستداوە ، ئەمەش وای کردووە دڵەراوکێیەکی سەرتاسەری ھەموو جیھان بگرێتەوە . 
یەکێک لەو پرسیارانەی ھزی مرۆڤەکان سەرقاڵ دەکات ئەوەیە ، ئایا پارە و مۆبای دەتوانن ڤایرۆسی کۆڕۆنا بگوازنەوە ؟ 
ئەوەی تائێستا لە نێو زانایان قەسەی لەسەر دەکرێ ئەوەیە کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە پلەی یەکەم لە رێگەی پژمین و کۆکە بڵاودەبێتەوە ، بەڵام لەسەر تەنەکانیش بۆ ماوەیەک دەمێنێتەوە . 
لەبەر ئەمە لەسەرمان پێویستە رۆژانە چەند جارێک مۆبایلەکانمان خاوێن بکەینەوە ، بەڵام دەبێت وریای ئەوەی بین کە نابێت ئەم کارە بە دیتۆلی ماڵەوە ئەنجام بدەیت ، چونکە کاریگەری خراپی لەسەر مۆبایلەکەت دەبێت . 
پسپۆڕانی بواری مۆبایل پێیان باشە مۆبایلەکەت بەکەمێک (ئاو وسابون) پاک بکەیتەوە ، ئەمەش لە رێگەی تەڕکردنی کلێنکسێکی ئاسایی و بە باشی بە مۆبایلەکەت دابھێنی ، و رێگەی نەدەیت ئاو دزە بکات بۆ ناو مۆبایلەکەت . 
سەبارەت بە پارەش تا دەکرێت وریا خۆت بە لە بەکارھێنانی و دەتوانی پارەکان بە دیتولی ئاسایی پاک بکەیتەوە و کەمتر کاری پێبکەیت . 
سەرچاوە | BBC



«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1136بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Mar 26 2020 7:58PM