لە ئێستادا رۆژ لە دوای رۆژ ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان بڵاودەبێتەوە و زۆرینەی وڵاتانی گرتووتەوە و بووتە پەتایەکی جیھانی ، لەم پێناوەشدا ھاوڵاتیان پەنا دەبەنە بەر جۆرەھا رێگەی خۆپارێزی بۆ ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەبن .
یەکێک لەو رێگایانەی خەڵک پەنای بۆ دەبات بریتیە لە بەکارھێنانی دەمامک وەک رێگریەک لەو ڤایرۆسە ، بەڵام زانایان رای جیاوازیان لەسەر ئەو بابەتە ھەیە .
بەشێک لە زانایان گومانیان ھەیە کە بەکارھێنانی دەمامک رێگری لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەش پێیان باشە خەڵک بەکاری بھێنی لەوەی بەکاری نەھێنی .
لەمبارەیەوە دکتۆر دەیڤید کارینگتۆن کە لە نەخۆشخانەی سانت جۆرج لە لەندەن کار دەکات دەڵێت ، بەکارھێنانی دەمامک وەک شێوەیەکی رۆتینی رێگری ناکات لەو ڤایرۆسانەی کە لەرێگەی ھەوا دەگوازرێنەوە ، چونکە ئەم دەمامکانە زۆر فراوانن و ھەوا لە رێگەکانی دیکە دەچێتە نێو دەم و لووتی و ھەندێک جار لە رێگەی چاوەکانی .
لەگەڵ ئەوەش ئەو دەمامکانە سودیان لە حاڵەتی کۆرۆنا کۆڤید – ١٩ چونکە دەگوترێت لە رێگەی ھەوا ناگوازرێتەوە بەڵکو تەنھا لەرێگەی دلۆپە ئاوی دەم و لووت دەگوازرێتەوە وەک ژمین و کۆکە .
لەلای خۆشییەوە دکتۆر کۆنۆر بامفۆرد کە لە پەیمانگای ویلکۆم ولفسۆن کاردەکات دەڵێت : ھەندێک رێککاری خۆپارێزی ھەیە گەر بیگریتە بەر زۆر باشترە لەبەکارھێنانی دەمامک.
گووتیشی : دەکرێت ئەگەرەکانی تووشبوون بە کۆڕۆنا دەکرێت کەم بکرێتەوە ئەگەر ھاتوو لە کاتی پژمین دەم و لووتت داخست و دەستەکانت بە باشی شووشت و دوور بکەویتەوە لە دەست لێدان لە رووخسارت .
لەلای خۆشییەوە دەزگای دڵنیایی تەندروستی لە ئینگلتەرا چەند رێنماییەکی داوە کە پێویستە ھاوڵاتیان پێوەی پابەندبن :
• بەردەوام دەستەکانتان بشۆن و با ئاوەکە گەرم بێت .
• دوور بکەوە لە دەست لێدان لە رووخسارت .
• پارێزگاری لە لایەنی جەستەییت بکە و ژیانەکی تەندروستانە بژی .
سەرچاوە | پێگەی BBC