لەگەڵ تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان پێویستە لەسەر دایکان و باوکان بەشێوەیەکی دروست و رۆشەنبیرانە ئەم بابەتە لەگەڵ منداڵەکانیان باس بکەن .
ھەروەھا نابێت پەنا ببردرێتە بەر زمانی ترس و تۆقاندن بۆ ئەوەی منداڵەکەت لە بابەتەکە تێبگات ، منداڵان بە شێوەیەکی گشتی چەند پرسیارێک لەمێشکیان گوزەر دەکات دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا .
ئایا من تووشی ڤایرۆسەکە دەبم ؟
ئایا جارێکی دیکە قوتابخانە دەکرێتەوە ؟
ئایا داپیرە و باپیرە بەم ڤایرۆسە گیان لەدەست دەدەن ؟
ھەرچەندە ئەگەری تووشبوونی منداڵان بەو ڤایرۆسە کەمترە بە بەراورد بە گەورەکان بەڵام دەبێت لە دایکان و باوکان بە شێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسیارانە بکەن
کۆنترۆلی بارودۆخەکە بکە .
ئەنگراد رۆدکین پسپۆڕ لە بارودۆخی دەروونی لە کتێبەکە بە ناوی (منداڵەکەم چۆن بیر دەکاتەوە) ؟ . دەڵێت ، گوێمان لە زۆر چیرۆکی ترسناک دەبێت ، بەڵام ئەمە نابێت ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر بوونمان ، ھەروەھا پێویستە زانیاریەکان بۆ منداڵەکان روون بکەینەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و چۆنیەتی خۆپاراستن لەم ڤایرۆسە ، ئەمەش بە پارێزگاری کردن لە پاک و خاوێنی دەبێت و بە باشی دەستەکانمان بشۆین .
ھەروەھا دکتۆرە رۆدگین دەڵێت ، دوای ئەوەی زانیارییەکانت بە منداڵەکەت دا پێویستە وای لێبکەیت ھەست بە مەترسی و ھەڕەشە نەکات و تێی بگەینێت کە لەم رکابەری سەرکەوتوو دەبێت و باسی بابەتی دیکەشی بۆ بکەیت .
ھەروەھا دەڵێت ، پێویستە لەگەڵ منداڵەکەت راستگۆ بیت و پێی بڵێی من وەڵامی ھەموو پرسیارەکان نازانم ، بەڵام کەسانی دیکە ھەن لە دەسەڵات بڕیارە تەندروستەکان دەدەن و ئەوان زۆرترین زانیارییان لەم بارەیەوە ھەیە .
لە حاڵەتی تووشی بوونی یەکێک لە منداڵەکان بەم ڤایرۆسە ، پێویست ناکات دایکان و باوکان تووشی دڵەراوکێ ببن، چونکە ئەم حاڵەتەش چارەسەری ھەیە و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی جارانی .
زمانێکی سادە بەکار بھێنە ..
بۆ شیکردنەوەی ئەم جۆرە بابەتانە بۆ منداڵەکان پێویستە دایکان و باوکان بە زمانێکی سادە باسی ئەم بابەتە بکەن و بەزەردەخەنەوە بۆیان شی بکەنەوە .
دڵنیایی بدە منداڵەکەت کە ئێوە ھێزی بەرگری لەشتان بە ھێزە و دەتوانن بەسەر ئەم بارودۆخە زاڵ ببن و ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەم حاڵەتە بە سەلامەتی تێپەڕێنن .
سەرچاوە | پێگەی BBC