لەکاتی ئێستادا خەڵک بەمەبەستی خۆ پارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کەرەنتینە دەکرێن و لە ماڵەکانیان دەمێننەوە ئەمەش بەمەبەستی رێگری کردن لە تەشەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ، لەگەڵ مانەوەت لە ماڵەوە پێویستە ئەم خۆراکانەت ھەبێت .
١.دانەوێلە یا جێگرەوەی .
-بفولیات یا شۆفان و برنجی بۆر .
- مەعکەرۆنە و ئارد و باوی .
- نان و ئەگەر ویستت بۆ ماوەیەکی زۆر خەزنی بکەی ئەوا بیخە ناو ساردکەرەوە و بۆ چەند مانگێک بەشت دەکات .
- چەرەزات و گۆڵە بەرۆژە .
-دانەوێلەی خواردنی بەیانیان ، ئەم جۆرانە ھەڵبژێرە کە رێژەی شەکری کەمە و دەوڵەمەندە بە مادەی ریشالی .
٢. سەوزەوات و میوە .
-ئەو میوانەی تا ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە وەک سێو و پرتەقاڵ و ترێ و مۆز ، ھەروەھا میوە مزرەمەنیەکان کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ھێزی بەرگری لەش بەھێزتر دەکەن .
- میوەی بەستووە ، وەک تووی بەستوو و ئەناناس و مانگۆ و خۆخ ، ئەمانەش رۆلێکی گرنگ دەبینن لە بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش .
- ھەروەھا خورما و ھەنجیر و قەیسی ، دوور بکەوە لە و میوانەی کە شەکری بۆ زیاد کراوە .
- سەوزەواتی درێژخایەن وەک برۆکلی و کەلەم و بیبەر و قەرنابیت و گێزەر و پەتاتە .
- سەوزەواتی لە قووتوونراو ، وەک کودی شیرینی و تەماتە و زەیتون .
٣. پرۆتین
-فاسۆلیای لە قووتوونراو و ھەروەھا ھەندێک بقولیاتی دیکە کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین وەک ، نۆک و نیسک و بیبەری رەش کە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم .
- ماسی لە قوتوونراو ، تۆنا و سەلەمۆن و سەردین .
- مەعکەرۆنەی نیسک و نۆک و ئەم جۆرانەش دەوڵەمەندن بە پرۆتین و ریشالەکان .
- چەرەزات وەک فستق و گوێز و فستق عەبید و باوی .
- پەنیر ن بەتایبەتی ئەوانەی لەنێو ساردکەرەوە دادەندرێت وەک شیدەر کە بۆ ماوەی دوو ھەفتە زیاتر دەمێنێتەوە بێ ئەوەی تێکبچێت.
- ھێلکە ، لەنێو ساردکەرەوە دایبنێ و دەکرێت بۆ ماوەیەکی باش بمێنێتەوە و تێک نەچێت .
سەرچاوە | پێگەی الحرە