کۆڕۆنا چۆن ھێرش دەکاتە سەر جەستەی مرۆڤ؟
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆڤید – ١٩ سەریھەڵداوە زانایان خەریکی توێژینەوەی بەردەوامن لەسەر ئەم ڤایرۆسە و چۆنییەتی تەشەنەسەندنی و ئایا ئەم ڤایرۆسە ھێرش دەکاتە کوێی مرۆڤ .
یەکەم شوێن کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە لەشی مرۆڤ ھێرشی بۆ دەبات بریتیە لە سییەکان و بەتایبەتی ھێرش دەکاتە سەر چەند خانەیەک لە سییەکان ، لەوانەش خانەکانی تاجی (goblet cell) خانەی سیلایتد (ciliated cell) .
خانەی تاجی ئەو لینجە بەرھەم دەھێنن کە چینێک لە بۆری ھەناسە دروست دەکات و ئەمەش زۆر گرنگە بۆ پاراستنی تەڕی بۆڕی ھەناسەدان و پارێزگاری لە تەندروستی مرۆڤ دەکات .
و خانەی سیلایتد ئەم جۆرە خانانە مولولەی ھەیە کە ئاڕاستەکە بەرەو سەرەوەیە و کاریشی بریتیە لە لە راکێشانی ھەر مادەیە زیانبەخش کە لەرێرەوی لینجەکان دەمێنێتەوە و رێگری لە ھەناسەدان دەکەن ، ئەمەش وا دەکات مرۆڤەکە تووشی کێشە بێت لە ھەناسەدان و تووشی ئاوسانی سییەکان دەبێت .
کێشەیەکی دیکە ئەوەیە کۆئەندامی بەرگری لەش ھەوڵدەدات رووبەرووی ئەو تەنە ببێتەوە چونکە وا ھەست دەکات لەشی مرۆڤ تووشی ھێرش بووە ، ئەمەش دەبێتە ھۆی زۆر بەرگری و دواجار دەبێتە ھۆی لەناوبردنی ھەندێک خانەی تەندروستی سییەکانو ئەمەش مرۆڤ تووشی تەنگە نەفەسی دەکات .
ھەروەھا ئەم ڤایرۆسە ھێرش دەکاتە سەر گورچیلەکان و ئەمەش مرۆڤ تووشی سستی گورچیلە دەکات و دواتر دەبێتە ھۆی گیان لەدەستدانی مرۆڤەکە .
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|