»  تەندروستی

ئایا ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە زیاتر تووشی کۆڕۆنا دەبن؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

یەکێک لەو پرسیارانە ئاڕاستەی زانایان دەکرێت ئەوەیە ، ئایا ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھەیە . 
کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ نەخۆشانی شەکرە دەڵێت ، بەڵێ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە زیاتر ئەگەر تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھەیە ،بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی دیکەشیان ھەیە لە پاڵ نەخۆشی شەکرە , وەک کێشەی خوێنبەرەکان و یاخود گورچیلە ، لەبەر ئەمە دەبێت ئەمانە وریای خۆیان بن . 
ھەروەھا کۆمەڵەکە دەڵێت ، ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە کاریگەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر جەستەیان خێراترە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات . 
بۆ دوور کەوتنەوەی لەم مەترسییە ، کۆمەڵەکە داوای لە نەخۆشانی شەکرە دەکات پارێزگاری لە تەندروستی خۆیان بکەن و دوور بکەونەوە لە قەرەباڵغی و خۆیان پاک رابگرن و بەردەوام دەستەکانیان بشۆن و شوێنەکانی خۆیان بە مادەی تایبەت خاوێن بکەنەوە . 
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە . 



«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
974بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Apr 6 2020 8:10PM