ئەو پرسیارە لە ھزری زۆربەی خەڵکی ھەیە ، ئایا دوای ئەوەی کەسێکی نزیکیان لە ڤایرۆسەکە چاک دەبێتەوە دەتوانن جارێکی پەیوەندی لەگەڵ ببەستن و ئایا دەبێتە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە .
بەپێی ئەو توێژینەوانەی تا ئێستا ئەنجامدراون دەکرێت رێرەوی ڤایرۆسەکە بەم شێوەیە شیبکەینەوە .
١.دوای ئەوەی کەسێک تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبێت و چاک دەبێتەوە ، پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی دەریبخات کە ڤایرۆسەکە لە لەشی نەماوە ، لەگەڵ ئەوەش گومان دەکرێت کە ڤایرۆسەکە تا ١٤ رۆژی دیکە لە لەشی مرۆڤە تووشبووەکان بمێنێتەوە .
٢. دەرنەکەوتنی ڤایرۆسەکە لە پشکنین مانای ئەوە نییە کە لەلەشی مرۆڤەکە نەماوە ، لەوانەیە رادەکەی زۆر کەم بێت و پشکنینەکان دەری ناخەن.
٣.بوونی رێژەیەکی کەم لە ڤایرۆسەکە لە ناو لەش مانای وایە ئەم ڤایرۆسە توانای نەماوە زیان لە خانەکانی دیکە بدات لەبەر ئەمە نیشانەکانی نامێنێت .
٤. لە کاتی بوونی ڤایرۆسەکە لەناو لەش تووشبووەکە و دوای چاکبوونەوە لەوانەیە بچێتە نێو کەسێکی دیکە ، بەڵام ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە ، چونکە رێژەی ڤایرۆسەکە لە لەشی مرۆڤە چاکبووەکە کەم بووتەوە ، چونکە ھیچ نیشانەیەکی نییە و کۆکە و پژمین نامێنێت بەم شێوەیەش توانای گواستنەوەی لاواز دەبێت .
٥.لەگەڵ ئەوەش کەسی تووشبوو ئەگەری ھەیە ڤایرۆسەکە بۆ کەسێکی دیکە ئەگەر پەیوەندییەکی بەتین ھەبێت لە نێوانیان و تێکەڵاوی خواردن و خواردنەوە .
٦.زانایان تا ئێستاش توێژینەوە دەکەن لەسەر ئەوەی ئایا ڤایرۆسەکە دوای تێپەڕبوونی ھەفتەیەک یا دوو ھەفتە لە چاکبوونەوەی و مانەوەی ڤایرۆسەکە لە ناوخوێن ، ئەوا دەبێتەوە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ کەسانی دیکە .
٧. لەوانەیە ئەو کەسەی جارێک تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە ، جارێکی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە دەبێتەوە ، بۆ نموونە ئافرەتێکی ژاپۆنی تووشی ڤایرۆسەکە ببوو ، دوای چاکبوونەوەی جارێکی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بووە .
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە