»  تەندروستی

مەترسی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

لەگەڵ تەشەسەندنی بە شێوەیەکی خێرا لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ، بەڵام تا ئێستا بە بکوژ ناوی نابەن . 
زانایانی پەیمانگەی رۆبەرت لە ئەڵمانیان دەڵێن ، ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڤایرۆسێکی ھاوسەنگە ، چونکە بە شێوەیەک ئاسایی دەڕوات و بە توندی بەدەر ناکەوێت ، بەڵام ئەم ڤایرۆسە بۆ بەتەمەنەکان  مەترسی زیاتر بە بەراورد بەو کەسانەی منداڵن یا گەنجن . 
ھەروەھا ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیاتر مەترسی لەسەر ئەو کەسانە زیاترە کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە ، لەم حاڵەتانە ڤایرۆسەکە رێرەوی خۆی دەگۆڕێت و دەبێتە ھۆی گیان لەدەستدان . 
سەرباری ئەمانەش ھێشتا رێژەی گیان بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ٣% تووشبووانی تێپەڕ نەکردووە و ئەمەش ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە بۆ تووشبووان . 
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە . 



«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2110بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Mar 21 2020 3:15PM