»  تەندروستی

ئایا لە رێگەی ئاژەڵی ماڵییەوە تووشی کۆڕۆنا دەبیت؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە خەڵکی ھەیە ئاژەڵی ماڵی لە ماڵەکانیان بەخێو دەکەن جا چ باڵندە بێت یا سەگ یا پشیلە ھەر ئاژەڵێکی دیکە بێت . 
بەشێکیان پرسیار دەکەن ئایا لەرێگەی ئاژەڵی ماڵییەوە تووشی کۆڕۆنا دەبین . 
بە پێی دوایین توێژینەوەکان تا ئێستا ئەم ڤایرۆسە لە ئاژەلێ ماڵییەوە نەگوزاروەتەوە بۆ مرۆڤ ، ھەروەھا تا ئێستا یەکلایی نەبووتەوە کە ئاژەڵەکانی پشیلە و سەگ تووشی کۆڕۆنا بووبێتن . و یاخود ھۆکار بن بۆ گواستنەوەی . 
لەبەر ئەمە مەترسی لەم لایەنە نییە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەبێت وریا خۆتان بن و ئاژەڵەکان و ماڵەکەتان بە پاکی رابگرن و رێگە نەدەن شوێنی مانەوەیان پیس بێت . 
سەرچاوە | رێکخراوی تەندروستی جیھانی . 



«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
692بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Mar 17 2020 9:27PM