ئایا کۆڕۆنا لەرێگەی سێکسەوە دەگوازرێتەوە ؟
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
لەگەڵ تەشەنەسەندنی ڤایرۆسای کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان ، چەندین پرسیار لە لایەن خەڵکەوە دەوروژێندرێت و یەکێک لەم پرسیارانە ئەوەیە ئایا کۆڕۆنا لەرێگەی سێکسەوە دەگوازرێتەوە .
ھەرچەندە زۆربەی توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە کۆڕۆنا لەرێگەی ئاوەوە ناگوازرێتەوە و ، بەڵام تا ئێستا پسپۆڕانی بواری نەخۆشیە گوازراوەکان لەوە دڵنیاین کە ئایا کۆڕۆنا لە رێگەی سێکسەوە دەگوازرێتەوە یاخود نا .
ئەو رێگایانەی کە تا ئێستا دەست نیشانکراوە بۆ گواستنەوەی کۆڕۆنا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیتیە لە پژمین و کۆکە کەسێکی تووشبوو گەر دڵۆپە ئاوی ئەم کەسە بەر کەسێکی دیکە بکەوێت و بچێتە بۆڕی ھەناسەی ئەوا دەبێـتە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە .
ھەروەھا ئەم ڤایرۆسە لە ھەندێک شوێن دەمێنێتەوە وەک سەر مێز و کۆمپیۆتەر و لاپتۆپ و گەر کەسێک لەم شوێنە پژمێت و ئاسەواری ڤایرۆس جێ بھێلێت و کەسێکی دیکە دەست لەم شتانە بدات ئەوا لەوانەیە ڤایرۆسەکە ھەڵگرێت .
ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە ئەم ڤایرۆسە لە پلەی گەرمی بەرز لە ناو دەچێت .
سەرچاوە | الحرە
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|