لەگەڵ ئەوەی پزیشکانی پسپۆڕ دەڵێن دهمامك تەنھا بۆ ئەوانەی کە تووشبوونە یا مەترسی تووشبوونیان بە کۆڕۆنا ھەیە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەگەر دهمامك بەکارھێنا ئەوا بە شێوە تەندروستەکەی بەکاری بھێنە .
١.پێویستە لەسەرت بزانی کە بەکارھێنانی دهمامك بۆ ئەو کەسانەیە کە لە بواری پزیشکی کار دەکەن و یاخود ئەوانەی کێشەی ھەناسەدانیان ھەیە و پارێزگاری لەکەسانی نەخۆش دەکەن .
٢. پێش ئەوەی دهمامك بەکاری بھێنی ئەوانە دەستەکانت باش بشۆ و یا تەعقیمی بکە.
٣. دهمامك بپشکنە و دڵنیابە لەوەی نەدڕاوە درزی نەبردووە .
٤. دڵنیابە لەوەی بەشێوەیەکی راست دات ناوە و بەشە رەنگەکەکەی بۆ لای دەرەوەی و سپیەکە بۆ لای ژوورەوەیە .
٥. دهمامك بەشێوەیەک دابنی کە تەواوی دەم و لووتت داپۆشی .
٦. بەشی خوارەوەی دهمامك راکێشە بۆ ئەوەی سەر گەردنت داپۆشی و دەرفەتی ھاتنە ژوورێی دڵۆپە پژمین و کۆکین نەبێت.
٧. دوای بەکارھێنانی بە شێوەیەکی رێک وپێک دهمامك لێ بکەوە بۆ ئەوەی ئەگەر ھاتوو پیسیش بوو بە شوێنی دیکەی جەستەت نەکەوێت و بەباشی فڕیبدە .
٨. راستەوخۆی دهمامك بخە نێو زبڵدان و سەری دابخە .
٩. دوای ئەمە جارێکی دیکە دەستەکانت بە باشی بشۆ و یاخود تەعقیمی بکە بۆ ئەوەی بەدوور بیت لەھەموو ڤایرۆسێک .
سەرچاوە | پێگەی رێکخراوی تەندروستی جیھانی