»  تەندروستی

ئایا پێکوتە یان دەرمانی تایبەت بە کۆڕۆنا ھەیە؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
تا ئەمڕۆ پێکۆتەیەکی تایبەت كۆرۆنا نییە ، لەگەڵ ئەوەش پزیشکان پەنا دەبەنە بەر دەرمانەکانی دیکە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە . 
ھەروەھا ئەم نەخۆشانە لەخەڵکی دیکە جیا دەکرێنەوە بۆ ئەوەی نەبنە ھۆکاری تووشبوونی کەسانی دیکە بە نەخۆشییەکە . 
باشترین چارەسەر لەم بارودۆخە پاک راگرتنی خۆتە و پێویستە دەستەکانت بە باشی بشۆیت و رۆژانە بۆ چەندین جار ئەم کارە دووبارە بکەیتەوە . 
ھەورەھا لە کاتی پژمین و کۆکین کلێنکسی خاوێن بەکار بھێنی و دووربکەوە لەو کەسانەی کۆکە و ھەڵامەتیان ھەیە , ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی لەم ڤایرۆسە بەدوور بیت  
پزیشکانیش لەسەرتاسەری جیھان لە ھەوڵی بەردەوام دان بۆ دۆزینەوە پێکوتە و دەرمانی تایبەت بەم نەخۆشییە و گەشبینن بە گەیشتن بە ئەنجامێکی باش . 
سەرچاوە | پێگەی رێکخراوی تەندروستی جیھانی 



«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1318بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Mar 11 2020 12:53AM