»  ئایینی

‎بۆچی خوای گەورە شتێکی بچووکی وەکو کۆرۆنای بۆ جیھان ناردووە؟

کوردزۆن

‎خوای گەورە دوای پیشاندان و روونکردنەوەی بەڵگە و نیشانەکانی گەورەیی خۆی بە مرۆڤ، وە پێدانی مۆلەت تاوەکو بگەرێنەوە بۆ سەر ئەو رێبازەی کە بۆی داناون، ئاگاداری ئەوەشیان دەکاتەوە کە ئەگەر نەگەرێنەوە، وە یاخی ببن و ھەرچی تاوان و ھێلی سورە بی بەزێنن، ئەوا بێگومان توشی سزا و لە ناو چوون دەبن و ھیچیشتان لەدەست نایەت.

‎خوای گەورە لە سەر سزادانی گەلی عاد و ثمود دەفەرموێت;

(فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا صَرْصَرًا)


(وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ فَاسْتَحَبُّوا الْعَمَىٰ عَلَى الْهُدَىٰ فَأَخَذَتْهُمْ صَاعِقَةُ الْعَذَابِ الْهُونِ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ)

‎ئەم دوو گەله‌ زۆر بە خۆیان دەنازی، عاد وای دەزانی کەس نیە لە جیھان شان لە شانیان بدات، وە ھەرچی شتی قورس بوو دروستیان ده‌كرد، وه‌ خانوویان لە چیاکان ده‌كێشا و ده‌یانكرده‌ شوێنی نیشته‌جێبوون، وە دەیان ووت (مَنْ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةً) کێ لە ئێمە بەھێزترە.
‎دوای ئەوەی خوای گەورە پێغەمبەری بۆ ناردن و ئاگادای کردنەوە ھیچ گوێیان پێ نەدا. دوای ماوەیەک و دوای مۆلەتێکی باش و ناردنی چەندین بەڵگە و نیشانە خوای گەورە بایەکی زۆر بەھێزی بۆ ناردن، تایبمەتمەندی ئەو بایە وابوو تەنانەت خانووەکانی نێو چیاکانیش نەیتوانی خۆی بگرێت.
‎خوای گەورە بە ھێز وەڵامی دانەوە چونکە ئەوانیش بەھێز دەیان نازی.

‎بەڵام ثه‌مود بە رۆزی و بەپیتی و بازرگانیەکی باش و ده‌وڵه‌مه‌ندی دەیان نازی، ئەوەی ھەژاربووایە ھەر لە شارەکەیان وەرنەدەگیرا و یان پشتیان تێ دەکرد، ھەموو شتێکیان ببووە پارە و سامان و باغ و بەرھەم.

‎خوای گەورە پێغەمبەرێکی بۆ ناردن تاوەکو بگەرێنەوە، بەڵام زیاتر لە تاوان نقوم بوون، دوای ھەوڵدان و ھێنانەوەی بەڵگە لە لایەن نێردراوی خوا هه‌ر به‌ درۆیان ده‌خسته‌وه‌، بۆیه‌ خوا بروسکی وای بۆناردن لە ژیانی دونیا ئازار بچێژن.
‎ئەو باران و سەرچاوە ئاوانەی پێیان دەنازی کە بەرھەمی بۆ پێكده‌هێنان، بووە ھۆی لەناو بردنی بەرھەمەکانیان.

‎فیرعەونیش ووتی:
‎(أَنَا رَبّكُمْ الْأَعْلَى)
‎من پەروەردگاری گەورەم

‎خوا بە موسا و ھارونی برای (سەلامی خوایان لەسەربێت) فەرموو;
‎(اذْهَبَآ إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى* فَقُولاَ لَهُ قَوْلاً لَّيِّناً لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى)
‎برۆن بۆلای فیرعەون چونکە ئەو سنوری بەزاندووە* بە نەرمی بانگی بکەنەوە و قسەی لەگەڵ بکەن بەڵکو گەورەی ئێمەی بیردەکەوێتەوە و دەترسێت و دەگەرێتەوە.

‎بەڵام دوای ئەو ھەموو بەڵگە و نیشانانەی پیشانی درا، ھەر نەگەرایەوە،
‎خوا دەفەرمووێت;
(وَلَقَدْ أَرَيْنَاهُ آيَاتِنَا كُلَّهَا فَكَذَّبَ وَأَبَىٰ)
‎ھەموو بەڵگە و نیشانەکانمان نیشاندا بەڵام بە درۆی زانی و پشتی تێکرد.

‎لە کۆتایی;
‎(فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ بِجُنُودِهِ فَغَشِيَهُمْ مِنَ الْيَمِّ مَا غَشِيَهُمْ * وَأَضَلَّ فِرْعَوْنُ قَوْمَهُ وَمَا هَدَى)
‎کاتێک موسا (سەلامی خوای لەسەربێت) لەگەڵ گەلەکەی رۆشت، فیرعەون بەدوای کەوت، کە گەیشتنە ئاو، لەوێ موسا (سەلامی خوای لەسەربێت) و شوێنكه‌وتووه‌كانی رزگاریان بوو، به‌ڵام فیرعەون و دار و دەستەکەی ھەموو لەناوچوون.

‎ئەو فیرعەونەی خۆی بە ھەموو شتێک دەزانی، خوا ھەموو شتێکی بەیەکجاری لێ ساند، ھێز و پلە و سەرباز و گیانی.

‎ئینجا با بزانین بۆ کۆرۆنا بۆ سەدەی بیست و یەک نێردراوە؟
‎وە بۆچی ھەموو جیھانی بچووک کردۆتەوە؟
‎وە بۆچی رەنگەکان زەردبوونە؟

‎وەکو دەزانین ئەم سەدەیە بە سەدەی تەکنەلۆژیا داندراوە، ھەموو زڵھێزەکانی جیھان بە تەکنەلۆژیا دەنازن، لە رووی چەک و لە رووی بەرھەم و بەرێوەبردنی کارەکان.
‎ئەوانەی وایان دەزانی ھەرگیز رەنگیان زەرد نابێت، خوای گەورە بە تەکنەلۆژیا وەڵامی دانەوە.

‎خوای گەورە بە بەڵگە پێیان دەفەرمووێت;
‎گەورەترین تەکنەلۆژیای ئێوە بەرامبەر بچووکترین تەکنەلۆژیای ئێمە خۆی ناگرێت. 
(وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ)

‎بۆیە بە ناردنی ئەم نەخۆشیە، خوا دووشتمان بۆ روون دەکاتەوە;
‎١- سزایەک بۆ چۆکدانی زلھێز و ئەوانەی وا دەزانن ھەموو جیھان لەژێر دەستی ئەوانە لە رووی ھێز و ئابووری.
‎٢- دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشە تا لەرێیەوە بەڵگە و شاھێدیەکی ترمان لەسەر کۆ بکاتەسە، وە منەتبارمان بکاتەوە بۆ جارێکی تر.

‎ئینجا کۆرۆنا دەبێت لەکامەیان بێت!
‎خوای گەورە دوای لە ناوبردنی عاد، جارێکی تر ئەوانەی مابوون گەلی عادیان گەورە كرده‌وه‌، به‌ڵام عادی دووه‌م ده‌ستیان كرد به‌ خوا په‌رستی.
(وَأَنَّهُ أَهْلك عَادًا الْأُولَى)

‎بەڵام ئایە ئەمجارە لە رێگای کۆرۆنا چیمان بەسەردێت؟
‎گۆرانکاری!
‎یان...



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2834بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Mar 5 2020 9:43PM