چارەسەری شێرپەنجەی گەدە
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
چارەسەرکردنی شێرپەنجەی گەدە پەیوەندی دارە بە قۆناغی دەست نیشانکردنی نەخۆشییەکە .
پەنا بردنە بەر نەشتەرگەری بۆ لابردنی گرێیەکە تاکە چارەسەر بۆ شێرپەنجەی گەدە ، لەم رێگەشەوە لەوانەیە چارەسەری تەواوەتی بەدەست بێت.
لەم حاڵەتە بەشێکی گەدە لادەبردرێت یا ھەندێک جار بە تەواوەتی گەدە ناھێلدرێت ، ئەمەش بە پێی تەشەنەکردنی حاڵەتەکە .
ھەندێک جاریش پەنا دەبردرێتە بەر چارەسەری کیمیاوی (Chemotherapy) و یا چارەسەری تیشکی (Radiotherapy).
وەک ئامۆژگارییەک ، پێویستە ئەوانەی کەسانی نزیکیان تووشی شێرپەنجەی گەدە ھاتوون ، ماوە نا ماوە پشکنینی گەدەیان بکەن ، بەتایبەتی ئەگەر ھەستیان بە ھەندێک نیشانەی نا سروشتی کرد .
سەرچاوە | https://www.webteb.com/
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|