شێرپەنجەی گەدە یەکێکە لە گرێیە پیسەکان کە تووشی گەدە دەبێت ، لە ئێستاشدا بە ھۆی گەشەسەندنی لایەنی پزیشکی لە رۆژئاوا ئەم جۆرە شێرپەنجەییە کەمبووتەوە .
شێرپەنجەی گەدە دابەش دەبێت بەسەر دوو بەش :
چینی یەکەمی تووشی بەشی سەرەوەی گەدە دەبێت و لە ئێستا ئەم جۆرە لەبەرزبوونەوە دایە ، لە ئێستاشدا شێرپەنجەی گەدە لە پلەی سێیەم دێ لەنێو شێرپەنجەکان لە رووی تووشبوونەوە .
نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدە :
لە قۆناغی سەرەتادا شێرپەنجەی گەدە نیشانەی ئەوتۆی لێ بەدەر ناکەوێت ، لەبەر دەست نیشانکردنی بڕێک زەحمەتە .
گرنگترین نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدەش بریتین لە :
ھەست کردن بە دڵتەنگی و نارەحەتی .
ھەست کردن بە ئازار لە بەشی سەرەوەی سک .
ئەستووربوونی سک و رشانەوە .
نەمانی ئارەزوو بۆ خواردن .
لەدەست دانی کێش .
ھەست کردن بە لاوازی و بێ ھێزی ئەمەش بەھۆی تووشبوون بەکەم خوێنی (ئەنیمیا).
رەنگی پیسایی مرۆڤ دەگوڕێت بۆ رەنگی رەش .
بوونی خوێن لە رشانەوە .
ھەندێک جاریش نەخۆشی برینی گەدە (قرحە المعدە) ھەمان نیشانەی شێرپەنجەی گەدەی دەبێت .
ھۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە :
چەند ھۆکارێک ھەن کە وا دەکەن مرۆڤ تووشی شێرپەنجەی گەدە ببێت لەوانە :
• تووشبوون بە میکرۆبی (Helicobacter pylori) کە دەبێتەھۆی پیس بوونی بەشی ناوەوەی گەدە .
• خواردنی ھەندێک جۆرە خۆراک بە تایبەتی ئەوانەی لەسەر خەڵوز سوور دەبرژێندرێت .
• خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خواردنی وشک کراوە سوێر و بە بەھارات .
گەر دەتەوێت لە شێرپەنجەی گەدە دوور کەویتەوە ، پێویستە سیستەمێکی خۆراکی میوەییت ھەبێت کە بە شێوەیەکی تەندروست پارێزراوبێت و زۆربەی میوەکان لەخۆ بگرێت .
ھەندێک ھۆکاری دیکەش ھەن کە دەبنە ھۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە لەوانەش :
• جگەرە کێشان بە رادەیەکی زۆر .
• خواردنەوەی مەی بە شێوەیەک زۆر و بەردەوام .
دەست نیشانکردنی شێرپەنجەی گەدە :
بۆ دەست نیشانکردنی شێرپەنجەی گەدە ، لە ئێستادا پەنا دەبردرێتە بەر ئەم رێگایانە :
• نازووری گەدەیە (Gastroscopy)
• وێنەی تیشکی ناسراوە بە (رنتجن – X - Ray)
• وێنە گرتنی بە شێکی ناوەوەی گەدە (Computed Tomography – CT)
• پشکنینی (Endoscopic ultrasound - EUS)