نیشانەکانی شێرپەنجەی پەنکریاس
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
زۆرینەی جارەکان نیشانەکانی شێرپەنجەی پەنکریاس درەنگ بەدەردەکەون و لەو کاتە بەدەر دەکەوێت کە شێرپەنجەکە تەشەنەی کردووە .
گرنگترین نیشانەکانی شێرپەنجەی پەنکریاسیش بریتین لە :
• بوونی ئازارێکی زۆر لە سەرەوەی سک .
• نەمانی ئارەزوو بۆ خواردن .
• لە دەست دانی کێش .
• دڵتوندی .
ھۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس .
• جگەرە کێشان .
• قەڵەوی .
• ھۆکاری بۆماوەیی ، یەکێک لە ئەندامانی خێزان ئەم نەخۆشیەی ھەبێت .
• بوونی ئاوسانێکی زۆر لە پەنکریاس .
• ھەڵکشانی تەمەن ، ئەوانەی تەمەنیان گەورەترە مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پەنکریاس زیاترە و زۆرینەی ئەوانەی تووش دەبن تەمەنیان لە نێوان (٧٠ - ٨٠) ساڵی دەبێت .
کاریگەرییەکانی شێرپەنجەی پەنکریاس لەسەر مرۆڤ
ھەرچەند شێرپەنجەی پەنکریاس بگاتە قۆناغەکانی پێشکەوتوو لە تووشبوون ئەوا کاریگەری زیاتر دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤەکە و ئەم کاریگەریانەشی دەبێت .
• ھەست کردن بە ئازار .
• داخرانی ریخۆلەکانی .
• لەدەست دانی کێش .
• مردن .
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|