چۆنیەتی دەست نیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک
١.پشکنینی خوودی خۆت بۆ مەمک .
ئەمەش دەکرێت لە دوای تەمەنی ٢٠ ساڵی ئافرەتان بەخۆیان ئەنجامی بدەن لە رێگەی شێلانی مەمک و ھەستکردن بەھەر گۆڕانکارییەک لە مەمک و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکارییەکان بکەن.
٢. پشکنینی مەمک لە نۆرینگەی پزیشکی و لە ژێر سەرپەرشتی دکتۆرێکی پسپۆڕ.
٣. وێنەگرتنی تیشکی مەمک (Mammography)
٤. پشکنین لەرێگەی کۆمپیۆتەر (CAD).
٥. وێنەگرتنی تیشکی مەمکی ژمارەیی .
٦. وێنەگرتن بە رەنینی موگناتیسی (MRI).
چارەسەری شێرپەنجەی مەمک :
لە ئێستادا بەھۆی پێشکەوتنی لایەنی پزیشکی ، شێرپەنجەی مەمک چارەسەرکردنی ئاسانتر بووە و دەکرێت گرنگترین چارەسەرەکانیش بەم شێوەیە پۆلین بکەین :
١.نەشتەرگەری :
ئەمەش پەنابردنە بەر لێکردنەوەی مەمک ، ئەمەش لە ئێستادا زۆر کەم بووە ، لە ئێستادا زیاتر گرێیەکە دەردەھێندرێت .
٢. چارەسەری تیشکی ، (Radiation therapy)
ئامانج لەم جۆرە چارەسەرییە بریتی دەبێت لە بچووکردنەوەی قەبارەی گرێیەکە و لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان .
٣. چارەسەری کیمیاوی (Chemotherapy)
٤. چارەسەری بە ھۆڕمۆنات .
چۆنیەتی خۆ پاراستن لە شێرپەنجەی مەمک :
١.چارەسەری بە رێگەی کیماوی :
ئەمەش بە خواردنی ھەندێک جۆری دەرمان کە رێگری لە دەرکەوتنی شێرپەنجەی مەمک دەکەن .
٢. نەشتەرگەری وەک رێگەیەک بۆ خۆپاراستن .
ئەمە بژاردەیەش ھەرچەندە کەمە بەڵام ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە .
١.لێکردنەوەی مەمک وەک شێوەی خۆپاراستن .
٢. دەرھێنانی ھێلکەدان وەک رێگەیەک بۆ خۆپاراستن .
٣. گۆڕانکاری لە سیستەمی ژیانی رۆژانە .
پێویستە ھەندێک رێگە بگرێتە بەر بۆ ئەوەی لە شێرپەنجەی مەمک بەدوور بێت .
• دوور کەوتنەوە لە مەی خواردنەوە .
• پارێزگاری لە کێشێکی ھاوسەنگ .
• دوورکەوتنەوەی لە چارەسەری ھۆرمۆنی درێژخایەن .
• ئەنجامدانی وەرزشی رۆژانە .
• خواردنی خۆراکی تەندروست .
• زۆر زەیتی زەیتون بەکار بھێنە .
• دووربکەوە لە دەرمانی زیندەوەر کوژ .
سەرچاوە | https://www.webteb.com