شێرپەنجەی مەمک (Breast Cancer) نەخۆشییەکە زیاتر تووشی ئافرەتان دەبێت ، بەڵام لەھەندێک حاڵەتیش تووشی پیاوان دەبێت .
لەماوەی ساڵانی دوایی پێشکەوتنێکی زۆر لە بواری شێرپەنجەی مەمک بەدەست ھاتووە ئەمەش وایکردووە گیان لەدەستدان بەھۆی ئەم نەخۆشییە زۆر کەم ببێتەوە .
جاران چارەسەری شێرپەنجەی مەمک زیاتر پشتی دەبەست بە لێکردنەوەی مەمک ، بەڵام لە ئێستادا چەندین نەشتەرگەری سەرکەوتوو لەو بوارە ئەنجام دەدرێت .
نیشانەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک
• دەردانی رژێنێکی ئاوی کە ھاوشێوەی خوێنە لە گۆی مەمک ، ھەندێک جاریش لەگەڵ گرێیەک دەردەکەوێت.
• پوکانەوەی گۆی مەمک .
• گۆڕانی قەبارەی مەمک و شێوەکەی .
• پێستی مەمک گۆڕانکاری بەسەر دادێت .
• دەرکەوتنی خاڵی سوور لەسەر بەشێکی مەمک کە وەک توێکڵی پرتەقاڵ دەبێت .
ھۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک :
١.ھۆکاری بۆماوەیی :
لە ٥ – ١٠ % تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک دەگەڕێتەوە بۆ ھۆکاری بۆماوەیی ، بەشێکی زۆری ئەو خێزانانەی دایکەکە تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت ، کچەکانیش بەھەمان دەردە دەناڵێنن ، مەرجیش ئەم خاڵە لە ھەموو حاڵەتەکان دووبارە ببێتەوە .
٢. بوونی خەلەلێک لە جیناتەکان .
ئەو ھۆکارانەی کە وادەکەن مەترسیەکان تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاتر بێت :
• تەمەن .
• مێژووی تووشبوونی خێزانی بە شێرپەنجەی مەمک
• ھۆکاری بۆماوەیی .
• بەرکەوتنی ھەندێک تیشک .
• زیادبوونی کێش .
• تووشبوون بە سووڕی مانگانە لە تەمەنێکی زوو .
• گەیشتن بە تەمەنێکی گەورە و نەمانی سووڕی مانگانە .
• چارەسەر بە ھۆرمۆنات .
• زۆر خواردنی حەبی رێگە گرتن لە منداڵ بوون .
• جگەرە کێشان .