چەند نیشانەیەک ھەیە کە دەری دەخەن مرۆڤ تووشی شێرپەنجەی گورچیلە بووە لەوانەش بوونی خوێن لە نێو میز و دەرکەوتنی گرێ لەنێو سک .
ئەم نیشانانە و چەند نیشانەیەکی دیکە دەری دەخەن کە گرێیەکی شێرپەنجەیی ھەیە لەنێو گورچیلە ، بەڵام ھەندێک نەخۆشی دیکەش ھەیە کە لەوانەیە ھەمان نیشانەی ھەبێت .
ھەندێک جاریش شێرپەنجەی گورچیلە ھیچ نیشانەیەکی بەدەرناکەوێت ، تەنھا ئەو کاتە نەبێت کە گرێیەکە تەواو گەورە دەبێت.
گەر ئەم نیشانانەی خوارەوەت بەدی کرد راستەوخۆ سەردانی پزیشک بکە :
•دەرکەوتنی خوێن لە نێو میز .
•دروست بوونی گرێیەک لە نێو سک .
•لەدەستدانی ئارەزووی خواردن .
•لەدەستدانی کێش بە بێ ھۆ .
•کەم خوێنی .
ھۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەیی گورچیلە :
لەوانەیە ھەندێک ھۆکار ھەبن کە زیاتر وا دەکەن کە مرۆڤ تووشی شێرپەنجەی گورچیلە ببێت لەوانەش :
•جگەر کێشان .
•بەکارھێنانی نا تەندروستی دەرمان و بۆماوەیەکی زۆر و بەبێ پرسی دکتۆر .
•بوونی ھەندێک جیناتی بۆماوەیی .
دەست نیشانکردنی شێرپەنجەی گورچیلە :
بۆ ئەوەی شێرپەنجەی گورچیلە دەست نیشان بکرێت پێوستە ئەم پشکنینانە ئەنجام بدرێت لەوانەش :
•ئەنجامدانی پشکنینی جەستەیی تەواو .
•پشکنینی کیمیاوی خوێن .
•پشکنینی میز .
•پشکنینی ئەرکی جگەر . (Liver function test)
•تیشک وەرگرتن بۆ ناوچەی حەوز .
•وێنەگرتنی سەرووی دەنگ بە ئامێر سەرووی دەنگ (Ultrasound)
•پشکنینی (Computed Tomography - CT)
•پشکنینی رەنینی موگناتیسی (Magnetic resonance imaging - MRI))
چارەسەری شێرپەنجەی گورچیلە :
چەند ھۆکارێک ھەن کە یارمەتی دەرن بۆ چارەسەری شێرپەنجەی گورچیلە ، ئەمەش بەندە لەسەر چەند حاڵەتێک لەوانەش :
•قۆناغی نەخۆشییەکە کە نەخۆشەکە پێی گەیشتووە .
•تەمەنی نەخۆشەکە و بارودۆخی گشتی تەندروستی نەخۆشە