نەخۆشییەکە کە تێیدا خانەی پیسی شێرپەنجەیی لە نێو دیوی ناوەوەی بۆرییە وردەکانی ناو گورچیلە دروست دەبێت، لەنێو لەشی مرۆڤ دوو گورچیلە ھەیە دەکەونە لای راست و چەپی مرۆڤ و لەتەنیشت بڕبڕەی پشتن و دەکەونە سەر ناوچەی حەوز یا کەمەری مرۆڤ .
بۆرییە وردەکانی نێو گورچیلەکان بەرپرسن لە پاککردنەوەی خوێن و دەردانی بۆ دەرەوەی گورچیلە ، ھەروەھا ئەم بۆرییانە بەرپرسن لە خاوێنکردنەوەی شلەی میز و شلەی میز بەنێو ھەردوو گورچیلە دەڕوات تا دەگاتە مەسانە . ئەمەش لەرێگەی بۆرییەکی دیکە دەبێت کە پێی دەگوترێت کەنالی حالب (Ureter) لە نێو مەسانە میزەکە کۆ دەبێتەوە تا ئەو کاتەی لە لەشی مرۆڤ دەردەچێت .
گرێی شێرپەنجەیی کە لەنێو بۆرییە وردەکان دروست دەبێت ، لەنێو کەناڵی حالوب دروست دەبێتە یاخود لەبەشێکی گورچیلە دورست دەبێت کە زیاتر جێگەی کۆبوونەوەی میزە .
نیشانەکانی شێرپەنجەی گورچیلە :
چەند نیشانەیەک ھەیە کە دەری دەخەن مرۆڤ تووشی شێرپەنجەی گورچیلە بووە لەوانەش بوونی خوێن لە نێو میز و دەرکەوتنی گرێ لەنێو سک .
ئەم نیشانانە و چەند نیشانەیەکی دیکە دەری دەخەن کە گرێیەکی شێرپەنجەیی ھەیە لەنێو گورچیلە ، بەڵام ھەندێک نەخۆشی دیکەش ھەیە کە لەوانەیە ھەمان نیشانەی ھەبێت .
ھەندێک جاریش شێرپەنجەی گورچیلە ھیچ نیشانەیەکی بەدەرناکەوێت ، تەنھا ئەو کاتە نەبێت کە گرێیەکە تەواو گەورە دەبێت.
گەر ئەم نیشانانەی خوارەوەت بەدی کرد راستەوخۆ سەردانی پزیشک بکە :
• دەرکەوتنی خوێن لە نێو میز .
• دروست بوونی گرێیەک لە نێو سک .
• لەدەستدانی ئارەزووی خواردن .
• لەدەستدانی کێش بە بێ ھۆ .
• کەم خوێنی .
لەبابەتی داھاتوو بمێنەوەلەگەڵمان ھۆکارەکانی توشبوون و چارەسەرەکانی شێرپەنجەی گورچیلەتان پێ ئاشنا دەکەین.