»  تەندروستی

شێرپەنجە چۆن دروست دەبێت و چۆن تەشەنە دەکات؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەم بابەتەی مالپەڕی کوردزۆن ئاشانا دەبن بە چۆنیەتی دروست بوونی شێرپەنچە تەشەنەکردنی
شێرپەنجە چۆن دروست دەبێت و ھۆکارەکانی چین : توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە شێرپەنجە لە ئەنجامی تێکچوونی جیناتی بۆماوەیی خانەکان دروست دەبێت، ئەم گۆڕانکارییانەش لە ئەنجامی چەند شتێک دروست دەبن لەوانە ، بازدانێکی جیناتەکان و ئەمەش دەبێتە ھۆی تێکچوونی دی ئین ئەی مرۆڤەکە ، ھەروەھا ھەندێک ھۆکاری دیکەش لەوانەی جگەرە کێشان و بەرکەوتنی مەوادی کیمیاوی ، یاخود تووشبوون بەھەندێکڤایرۆسیا بەرکەوتنی تیشکی و خواردنەوەی مەی ... ھتد
 . چ جۆرە شێرپەنجەیەکە زۆر بەربڵاوە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە جیاوازە لە نێوان رەگەزەکان؟
لەنێو پیاوان زیاتر شێرپەنجە میزڵدان و پرۆستات و شێرپەنجەی جگە بەربڵاوە ، بەڵام لەنێو ئافرەتان شێرپەنجە مەمک و شێرپەنجە رژێنی لیمفاوی و شێرپەنجە خوێن زیاتر بڵاوترە. جگە لەمانەش چەندین جۆری دیکەی شێرپەنجە ھەیە کە لەنێو ھەردوو رەگەز بەربڵاوە وەک شێرپەنجەی قۆلۆن و شێرپەنجەی رژێنی دەرەقی . ھەروەھا ھەندێک جۆری شێرپەنجە ھەی تەنھا تووشییەک رەگەز دەبێت لەوانەش شێرپەنجەی پرۆستات تەنھا تووشی پیاوان و شێرپەنجەی ھێلکەدان تەنھا تووشی ئافرەتان دەبێت . بەڵام بەربڵاوترین شێرپەنجە کە تووشی منداڵان دەبێت بریتیە لە شێرپەنجەی خوێن . 
چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە : چەندین جۆری جیاوازی چارەسەری بۆ شێرپەنجە ھەیە و ئەمەش بە پێی جۆر و شوێنی نەخۆشییەکە دەگۆڕێت و تا چەند ئەم دەردە بڵاووبووتەوە ، ھەندێک جار دەکرێت بە نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت و لەم رێگەیەش خانە تووشبووەکان لادەبردرێت و پارێزگاری لە خانە ساغەکان دەکرێت. ھەروەھا ھەندێک جار پەنا دەبردرێتە بەر چارەسەری کیمیاوی، بەڵام ئەم جۆرە چارەسەر دیاریکراوە چونکە کاریگەری لەسەر خانەکانی دیکەش ھەیە. لە ئێستاشدا ھەندێک جۆری چارەسەر دیکەش ھەیە لەوانە چارەسەری تیشکی . سەرکەوتنی ئەم جۆرە چارەسەریانە بەندە بە ماوەی دەست نیشانکردنی نەخۆشییەکە ، ھەرچەند زووتر حاڵەتەکە دەست نیشان بکرێت ئەوا چارەسەری ئاسانتر دەبێت ، بەڵام ئەگەر درەنگ حاڵەتەکە دەست نیشان کرا ئەوا چارەسەرییەکەی قورستر دەبێت بەتایبەتی ئەگەر خانەکان تەشەنەیان کردبوو بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە، چونکەئەو کاتە کۆنترۆل کردنی گران دەبێت.



«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4162بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Jan 1 2020 10:06PM