»  زۆنی زانیاری

چەند زانیاریەک بەسوود

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
زانیاری بە ژمارە 
١.شەمشەمە کوێرە ٩٥٠ جۆری جیاوازی ھەیە . 
٢. شەمشەمە کوێرەی (رێوی باڵدار) گەورەترین جۆری شەمشەمە کوێرەیە . 
٣. شەمشەمە کوێرە تاکە ئاژەڵی شیردەرە کە دەفڕێت . 
٤. ئەستێرەی دەریا گەر کەرتت کرد بۆ دوو بەش ، ئەوا ھەر بەشێکیان دەبێتە گیانلەبەرێکی سەربەخۆی زیندوو . 
٥. شێر گۆشتی ئاژەڵی تۆپیوو ناخوات ، ھەر ئاژەڵێکیش گۆشتی بۆنی ناخۆش بێت ، شێر نایخوات . 
٦. شێر لە رۆژێکدا تەنھا چوار کاتژمێر بە دوای خواردن دەگەڕێت ، کاتەکانی دیکەی زیاتر بە خەو  بەسەر دەبات . 
٧. مێینەی شێر بە سکێک  ١ – ٣ بێچووی دەبێت . 
٨. سێ لە سەر چواری ئاوی شیرینی جیھان لە ھەردوو جەمسەری باکوور و باشووری گۆی زەوی کۆبوونەتەوە . 
٩. ئەگەر ئاوی سەھۆڵبەندانی جەمسەرەکان بتاوێتەوە ، ئەوا ئاوی دەریا و زەریاکان بە بەرزی ٥٠ مەتر بەرز دەبنەوە . 
١٠. لە ٨٠% ئۆکسجینی جیھان لەلایەن رووەکی دەریا و زەریاکان بەرھەم دێت . 
١١. ھەر دارێک لە رۆژێکدا یەک کگم دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ھەڵدەمژێت و ٢,٥کگم ئۆکسجین بەرھەم دەھێنێت. 
١٢. سەگ نزیکەی ٤٢ ددانی ھەیە و یەکێک لە بەھێزترین شەویلاگەکانی ھەیە . 
١٣. مێینەی سەگ زیاتر لە نێرەکەی گاز دەگرێت . 
١٤. مێینەی مشک لە ماوەی ساڵێک ٨ – ١٠ جار سکپڕ دەبێت و ھەرجارەی ٨ – ١٥ بێچووی دەبێت . 
١٥. نزیکەی ٥٠٠ جۆری رووەکی زیندەوەر خۆر ھەیە . 
١٦. لە ٩٠% گوڵەکانی جیھان بۆنیان نییە . 
١٧. داری سوور لە کالیفۆرینا درێژترین جۆرەکانی دارن لە جیھان و بەرزییان دەگاتەو زیاتر لە ١١١ مەتر و پێی دەگوترێت داری ھوارد لیبی.
١٨. نیشتمانی رەسەنی پورتەقاڵ ، وڵاتی چینە . 
١٩. سووکترین جۆری دار لە کۆریایە و کێشی یەک مەتر موکەعەبی تەنھا ٤٤ کیلۆیە . 
٢٠. قورسترین جۆری دار لە باشووری ئەفریقیایە و کێشی یەک مەتر موکەعەبی ١٤٩٠ کگم . 
٢١. یەک لەسەر سێ دارستانەکانی جیھان لە وڵاتی بەرازیلە . 
٢٢. گەورەترین کتێبخانە لە جیھان ، کتێبخانەی کۆنگریسی ئەمریکییە ، لە ساڵی ١٨٠٠ دامەزراوە و زیاتر لە ٩ ملیۆن کتێبی تێدایە . 
٢٣. داھێنەری ئینگلیزی (میاھل) یەکەم کەس بوو لە ساڵی ١٨٥٠  دەرمانی لە شێوەی حەب داھێنا . 
٢٤. خوارزمی یەکەم زانا بوو ژمارە سفری ھێنایە نێو ژمارەکان . 
٢٥. یەکەم وێستگەی پەخشی رادیۆیی لە ساڵی ١٩١٢ لە تاوەری ئیڤڵ داندرا. 
٢٦. یەکەم پەخشی تەلەفزیۆنی لە ساڵی ١٩٣٤ لە وڵاتی بەریتانیا بوو . 
٢٧. ئیدوارد موبیردج یەکەم کەس سینەمای بێ دەنگی لە ساڵی ١٨٧٧ داھێنا . 
٢٨. یەکەم سینەمای دەنگی لە ساڵی ١٨٩٥ لەلایەن لویس لومیر داھێندرا . 
٢٩. یەکەم فیلم کارتۆنی بە دەنگ بە ناوی (کەشتی بازرگانی ویلی) لە ساڵی ١٩٢٨ بەرھەم ھێندرا . 
٣٠. لەنێو کتێبەکان (قورئانی پیرۆز) ساڵانە زۆرترین دانەی لێ چاپ دەکرێت . 
٣١. زمانی چینی، زۆرترین کەس قسەی پێدەکات دواتر زمانی ئینگلیزی دێت . 
٣٢. لە رووی زمانەوانیەوە زمانی ئینگلیزی بە دەوڵەمەندترین زمانی جیھان ھەژمار دەکرێت . 
٣٣. یەکەم کەس سوێندی پزیشکی خواردبێت ، فەیلەسۆوفی ئیغریقی ئەبیقرات بوو . 
٣٤. فارسەکان یەکەم گەل بوون یاری تاوڵەیان داھێنا . 
٣٥. خەڵاتی نۆبل بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٠١ بەخشرا و داھێنەرەکەشی ئەلفرێد نۆبلە کە داھێنەری دینامیتە . 
٣٦. ئامێری ژماردنی پارە لە ساڵی ١٨٧٩ لەلایەن (دیتی) ئەمەریکای و (بۆلسنی) دانیمارکی داھێندرا  . 
٣٧. گلۆپی کارەبایی بۆ یەکەم جار لە لایەن زانا ئەدیسۆن لە ساڵی ١٨٧٩ دروست کرا . 
٣٨. یەکەم ئامێری کۆپی کردنی کاغەز لە ساڵی ١٩٠٣ لەلایەن (بدلیری) ئەمریکی داھێندرا . 
٣٩. یەکەم ئامێری تۆمار دەنگی لە ساڵی ١٨٧٧ لە لایەن تۆماس ئەدیسۆن داھێندرا. 
٤٠. یەکەم پێنووسی (جاف ) لە ساڵی ١٨٨٤ لەلایەن زانی ئینگلیزی لویس وترمان داھێندرا. 
٤١. لە ئێستادا لە جیھان ٤٥٥ بورکانی چالاک ھەیە ، لەم ژمارەیەش ٧٧ دانەی لە وڵاتی ئەندەنووسیایە. 
٤٢. بۆ یەکەم جار وشەی دکتاتۆر بۆ یولیۆس قەیسەری رۆما بەکار ھات . 
٤٣. یەکەم رێکخراوی جیھانی رێکخراوی (کۆمەڵەی گەلان ) بوو کە لەساڵی ١٩٢٠ دامەزرا . 
٤٤. ئەبراھام لینکۆڵن یەکەم سەرۆکی ئەمریکی بوو کە تیرۆر بکرێت. 
٤٥. سەرۆکی ئەمریکی ئەبراھام لینکۆڵن کە لەنێوان ساڵانی ١٨٦١ – ١٨٦٥ حوکمی کردووە و بە ئازادکەری بەندەکان بەناوبانگە. 
٤٦. لویس برێل یەکەم کەس بوو رێگەیەکی دۆزییەوە بۆ فێرکردنی نابینایان ئەمەش لە ساڵی ١٨٢٩ بوو
٤٨. ریتشارد نیکسۆن سەرۆکی ئەمریکا  یەکەم سەرۆک بوو لە ساڵی ١٩٧٤ دەست  لەکارەکەی بکێشێنێتەوە
٤٧. تشارلز میشیلز یەکەم کەس زمانی ھێمای بۆ نابیستان داھێنا . 
٤٩. نەخۆشی تیفۆئید لە لایەن زانای بەناوبانگ شارل نیکۆل دۆزرایەوە. 
٥٠. یەکەم ئەنجوومەنی وەزیران لە ساڵی ١٧٢١ لە ئینگلتەرا لە سەردەمی پاشا جۆرجی یەکەم دامەزرێندرا . 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4644بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Nov 26 2019 3:58PM