»  زۆنی زانیاری

چەند زانیاریەکی گرنگ بخوێنەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١.مێشکی مرۆڤ نزیکەی ١٠٠ ملیار خانەی تێدایە . 
٢​. قەبارەی مێشکی مرۆڤ لە تەمەنی ١٨ ساڵی لەگەورەبوون دەوەستێت. 
٣.خێرایی گواستنەوەی زانیارییەکان لەنێوان خانەکانی مێشک بریتیە لە ٤٠٢کم لە کاتژمێرێک. 
٤. لەکاتی خەویش مێشکی مرۆڤ بەردەوامە لەکارکردن 
٥. مێشک ھەست بە ئازار ناکات . 
٦. ژمارەی بەکتریاکانی لەشی مرۆڤ دە ھێندەی خانەکانی لەشی مرۆڤە . 
٧. مرۆڤ لە رۆژێکدا ٢٠ ھەزار جار ھەناسە دەدات . 
٨. ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ڤاتیکان ٨٠١ کەسە . 
٩. زۆرترین ژمارەی وڵاتان لە کیشوەری ئەفریقیا کە ٥٤ وڵاتە . 
١٠. پێشتر بە وڵاتی گانا دەوترا ، کەناری زێڕین . 
١١. برۆکلی یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆل لەلەش و بەرەنگاری شێرپەنجە دەبێتەوە . 
 
١٢. گەلانی ئەزتیک و مایا پێیانوابوو کاکاو خەڵاتیکی خواوەندەکانە و ماناکەشی بە یۆنانی خواردنی خواوەندەکان دێت. 
١٣. لیدییەکان یەکەم نەتەوە بوون پارەیان بەکارھێناوە . 
١٤. پەنجە مۆری کوالا ھاوشێوەی پەنجە مۆری  مرۆڤە . 
١٥. رووباری نیل درێژترین رووبارە لە جیھان و درێژییەکەی ٦٦٧٠ کم . 
١٦. کەنداوی مەکسیک گەورەترین کەنداوە لە جیھان . 
١٧. پشیلە لەکاتی لەدایک بوونی و تا ماوەی ١٠ رۆژ نابینایە . 
١٨. یەکەم یەکێتی تۆپی پێی وەرزشی لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا دامەزرا . 
١٩. خێرایی دەنگ لەنێو ئاو پێنج ھێندەی خێرایی دەنگە لە ھەوادا . 
٢٠ . خرۆکە سپییەکان یەکەم خاڵی بەرگرییە لە لەشی مرۆڤ . 
 
 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3435بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Nov 30 2019 3:57PM