»  هاوسەران

سودەکانی پێکھێنانی خێزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە و ئەستەمە بتوانێت بە تەنھا بژیت ، مرۆڤ بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە خێزانە بۆ ئەوەی بتوانێت ژیانێکی ئاسوودە بژیت و ببێتە کەسێکی تەواوکەر لە نێو کۆمەڵگە ، مرۆڤ زیاتر لە نێو خێزان ھەست بە ئارامی دەکات، چونکە خێزان دەبێتە پاڵپشتیەکی سەرەکی بۆ مرۆڤەکان لەخۆشی و ناخۆشییەکان . 
پێک ھێنانی خێزان لە کۆمەڵگەی ئێمە و تەواوی کۆمەڵگەکانی جیھان سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە لەوانەش : 
 خێزان کەشێکی گونجاو بۆ منداڵ دابین دەکات بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی بژیت و ھەست بە دڵنیایی بکات . 
 خێزان بەرپرسە لەدابین کردنی ژیانێکی تەندروست بۆ تاکەکان چ لە رووی جەستەیی بێت یا لە رووی دەروونی ، ھەروەھا خێزانە بەرپرسە لە دابین کردنی خۆراک و ژیانێکی شایستە بۆ منداڵەکان . 
 پێویستە لەسەر خێزان بەشێوەیەک منداڵەکان پەروەردە بکات کەشارەزاییان لەژیان ھەبێت و ئامادەییان بکات بۆ ژیانی دەرەوە . 
 پێویستە خێزان منداڵەکان بەشێوەیەک رێک و پێک و ئاینیانە منداڵەکان پەروەردە بکات بۆ ئەوەی خورەوشتێکی جوانیان ھەبێت و ببنە تاکێک بە سوود لەکۆمەڵگە . 
 لەسەر خێزان پێویستە کەشێکی ئارام بۆ منداڵەکان دابین بکات و ھەروەھا لەرووی پەروەردەیی ئاگادارییان بێت. 
 خێزانەکان دەبێتە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ خێزانەکانی دیکە ھەبێت بەتایبەتی خزم و کەسوکار و ھاورێی منداڵەکانیان ھەبێت بۆ ئەوەی ئەم جۆرە پەیوەندییە ببێتە بناغەیەکی باش لای منداڵەکە. 
 خێزان بنەمای پێگەیشتنی خوودی تاکە و رەفتارەکانی مرۆڤ لە نێو کۆمەڵگە رەنگدانەوەی پەروەردەیەتی لە نێو ماڵ ، لەبەر ئەمە پێویستە خێزان منداڵەکانی بە شێوەیەکی تەندروست پەروەردە بکات و شارەزاییان بکات لە یاسا و داب و نەریتی کۆمەڵگەی خۆیان و ھانیان بدات لە دروست کردن پەیوەندییەکی مرۆڤانە لەگەڵ خەڵکی دیکە. 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3977بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Oct 20 2019 3:03PM