دۆلفین و تایبەتمەندییەکانی
دۆلفین یەکێکە لە ئاژەڵە شیردەرەکان کە لەدەریا و زەریاکان دەژیت و بەشێکی گرنگی ژیانی دەریایی پێک دەھێنێت.
قەبارەی دۆلفینەکان لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی دیکە جیاوازە ھەندێکیان درێژیەکەیان ٤ پێیە و ھەندێکیان تا ٣٠ پێ درێژ دەبێت .
نزیکەی ١٠ ملیۆن ساڵە دۆلفین لەنێو دەریا و زەریاکان ھەیە و زیاتر لە ٤٠ جۆری جیاوازی ھەیە .
دۆلفین یەکێکە لە زیرەکترین ئاژەڵەکانی و ئارەزووی یاری کردن دەکەن و بە ئاژەڵە وەرزشوانەکان ناسراوە.
دۆلفین توانای ھەیە لە قوڵایی ھەزار پێ مەلە بکات و توانای ھەی تا ٣٠ پێ خۆی ھەڵبداتە دەرەوەی ئاو .
دۆلفین توانای ھەیە بە خێرایی ٢٥کم لە کاتژمێرێک مەلە بکات .
دۆلفینەکان رەنگیان جیاوازە ، ھەندێکیان رەنگی رەشە و ھەندێکیان رەنگیان رەساسیە و ھەندێکی قاوەییەکی کاڵە و و ھەندێکیان زەردێکی کاکاوییە .
چەند راستیەک دەربارەی دۆلفین :
• گەوەرترین جۆری دۆلفین بریتیە لە دۆلفینی (ئۆرکا).
• بچووکترین جۆری دۆلفین بریتیە لە دۆلفینی نیوزلەندا و فاکویتا کە درێژیان لە (١,٤) مەتر تێپەڕناکات .
• لەکاتی خەوتن دۆلفینەکان بەردەوام ھەناسە دەدەن و نیوەی مێشکیان کاردەکات و بە ئاگا دەبێت بۆ پارێزگاری کردن لەخۆی .
• دۆلفین ئەو ئاوەی دەیخواتەوە لە رێگەی گۆشتی ئەو نێچیرانە دەستی دەکەوێت کە دەیانخوات .
سەرچاوە | الموضوع