لەگەڵ ئەوەی ئەستەمە بتوانین لە بابەتێکی کورت تیشک بخەینە سەر چۆنیەتی بیرکردنەوەی ئافرەتان بەڵام بەپێی توێیژینەوەکان دەکرێت بڵێین ئافرەتان بە شێوەیەکی گشتی بیر لە چەند خاڵێکی دیاریکراوە دەکەنەوە و گرنگترین خاڵەکانیش بریتین لە :
١.ترسی لە دوارۆژ ھەیە :
زۆرینەی خانمان بەھۆی ترسییان لە داھاتوو ناتوانن چێژ لە کاتی ئێستا وەربگرن، چونکە خانمان بەردەوام بیریان لای رووداوەکانی داھاتووە .
٢.ئارەزووی دۆزینەوە :
سروشتی ئافرەتان بە شێوەیەکە کە ئارەزوو دەکەن ھەموو شتەکان بە چاویان خۆیان ببینن و بە خۆیان تاقی بکەنەوە لەبەر ئەمە ئارەزوو دەکەن گەشت بکەن و شوێنەکان بە چاوی خۆیان ببینن .
٣. بیرکردنەوەی بەردەوام :
خانمان بەردەوام بیر کردنەوە کەمتر پشوو بە ھزر و بیرکردنەوەی خۆیان دەدەن و ئەمەش سروشتی خۆیانە و بیر لە ھەموو شتەکان دەکەنەوە جا ئەم شتە گەورە بێت یا بچووک .
٤. ئارامی دەروونی :
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئافرەتان زیاتر لە لایەنی دەروونی ئارامترن بەبەراورد بەپیاوان .
٥. سەرکێشی :
بەشێکی زۆری ئافرەتان ئارەزوو دەکەن سەرکێشی بکەن و ھەندێک کاری سەرشێتانە (مشاغبە) بکەن , ھەروەھا ئافرەتان مەیلیان بەلای ئەو پیاوانە زیاترە کە وایان لێدەکات سەرکێشی بکەن و کاری سەر شێتانە بکەن.
٦. پارێزگاری لە ھەستی کەسانی دیکە :
لە یاسای ئافرەتان ھاتووە ، نابێت ھەستی کەسانی دیکە بریندار بکەن و زۆرینەیان زۆر رەچاوی ئەم خاڵە دەکەن و ھەوڵدەدەن کەس ئازار نەدەن .
سەرچاوە | الموضوع