دایکان و باوکان ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە منداڵەکانیان پەروەردە بکەن ، لەگەڵ ئەوەش ھەموو دایک و باوکێک ئارەزوو دەکەن منداڵەکانیان ئەوانیان خۆش بووێت و رێزیان لێبگرن ، بۆ بەدەستھێنانی ئەم ئامانجەش پێویستە لەسەر دایکان وباوکان ئەچاوی ئەم خاڵانە بکەن :
١.کات بۆ منداڵەکەتان تەرخان بکەن :
چونکە ئەمە وا دەکات ھەست بە گرنگی خۆی بکات و لەگەڵ منداڵەکەتان بڕۆنە دەرەوە و یاری بکەن ، ئەمەش دەبێتە ھۆی پتەوبوونی پەیوەندیەکان و ھەست بە گرنگی خۆیان دەکەن .
٢. متمانەیان بەخۆیان بەھێزتر بکە:
گەشەپێدانی متمانەی منداڵ بەخوودی خۆی وا دەکات کەسایەتیەکی سەرکەوتوویان ھەبێت و شانازی بەکارەکانیان بکەن ، لەبەر ئەمە کاتێک منداڵەکە کارێکی بچووک ئەنجام دەدات وانیشان بدە کە کارێکی گرنگی ئەنجامداوە و ئاھەنگێکی بۆ سازبکە و دیارییەکی بچووکی بۆ بکڕە .
٣. فێریان بکەن پۆزەتیڤانە بیر بکەنەوە :
ئەرکی دایکان و باوکان بریتیە لەوەی وا لە منداڵەکانیان بکەن بەشێوەیەکی ئەرێنی بیر بکەنەوە و دوور بکەونەوە لەسەر زەنشت کردنیان بە شێوەیەکی رووخێنەرانە ، پرسیاریان لێبکەن ئەمڕۆ چیتان کرد لە قوتابخانە و ھانیان بدەن لەسەر کردەوەی باش و یارمەتیدانی ھاوڕێکانیان .
٤. با ببن بە بەشێک لە یادگارییەکان :
پێویستە لەسەر دایکان وباوکان ماوە نا ماوە ئەلبومی وێنەکانی خێزانی دەربھێنن و چیرۆکی وێنەکان بۆ منداڵەکانیان باس بکەن و پێیان بڵێن ئەمە شتێکی زۆر جوانە لەنێو خێزان و تۆش ئێستا بەشێکی لەم خۆشییانە .
٥. با ئازاد بن لە بژاردەکانیان :
پێویستە لەسەر دایکان و باوکان ئازادی بە منداڵەکانیان ببەخشن بۆ ئەنجامدانی ھەندێک کار وەک ھەندێک جلوبەرگ و رەنگ و یاری و بەسەربردنی کات .
٦. بەشداری لەکاری رۆژانەیان بکەن :
دەکرێت ببنە بەشێکە لەکارەکانی رۆژانەیان و یارمەتیان لە ئەنجامدانی ھەندێک کار و لەباوەشیان بگرن و بەروویان پێبکەنن، چونکە ئەمانە خۆشەویستی منداڵ زیاتر دەکات.
٧. گوزارشت لە خۆشەویستی خۆتان بکەن:
رۆژانە جارێک پێی بڵێ خۆشم دەوێی و بە نووسین بۆیان بنووسن کە خۆشم دەوێی ، ھەندێک جار لە تەنیشتیان بخەون و لەباوەشیان بگرن و بە گوێیان بچرپێنن کە بەشێکی گرنگن لەژیانی ئێوە .
٨. چاوپۆشی لەھەندێک ھەڵەی بچووک بکەن :
پێویستە لەسەر دایکان و باوکان منداڵەکانیان فێری رێگەی راست بکەن ، ھەروەھا ناکرێت لەسەر ھەموو شتێک سزایان بدەن و دەکرێت چاوپۆشی لەھەندێک ھەڵەی بچووک بکەن ، چونکە ئەوان بە سروشتی خۆیان منداڵن . پێویستە دەرفەتیان پێبدرێت کاری باشتر بکەن .
سەرچاوە | الموضوع