لە یەکێک لە شەوەکان پیاوێک ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر رێگەیەک تێکدەچێت .
لە دەرگای ماڵێک دەدات بۆ ئەوەی تەلەفۆنێک بکات و یەکێک بێت ئۆتۆمبێلەکەی بۆ چاکبکاتەوە .
دوای ئەوەی تەلەفۆنەکەی تەواو دەبێت سەیر دەکات ئافرەتێکی تەمەن حەفتا ساڵی لەماڵەکەیە بەتەنھا دەژیت .
لەنێو ماڵەکەش چەندین تابلۆی ھونەری ھەڵواسراوە و ئەویش سەرسامی تابلۆکان دەبێت .
پیاوەکە بە ئافرەتە بەتەمەنەکە دەڵێت ، چ ھونەرمەندێک ئەم تابلۆیانەی کێشاوە .؟
ئافرەتەکەش دەڵێت : من ...
پیاوەکە دەڵێت : ئایا تا ئێستا ئەم تابلۆیانەت لە پێشانگا ھونەریەکان نمایش کردووە .
ئافرەتەکە دەڵێت : نەخێر ، چونکە ھاوسەرەکەم کە کۆچی دوایی کردوە ، دەیگووت تۆ تەنھا بۆ ئیشی ماڵەوە دەست دەدەیت و ئەرکی تۆ تەنھا بەخێوکردنی منداڵەکانە .
منیش تەمەنم بچووک بوو و گوێڕایەلی قسەکانی دەبووم و ھیچ کاتێک لە قسەی دەرنەدەچووم و دەمگووت با شکست نەھێنم ..!
بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەموو کات وێنەکانێشانم خۆشوویستووە و تەنھا ئەم تابلۆیانەم بۆ خۆم کێشاوە و کەس نەیبینوون ..!!
پیاوە گووتی : رێگەم پێدەیدەیت ھەندێک لەو تابلۆیانە ببەم و نیشانی کەسانی پسپۆڕی بدەم ، ھەروەھا دەمەوێت رەخنەگران و خاوەن پێشانگاکان وێنەکانت ببینن ..!
ئافرەتەکە رەزامەندی نیشاندا و پیاوەکە ھەندێک لە تابلۆکانی برد ..
ئەوەی بووە مایەی سەرسوڕمان ، تابلۆکانی ئافرەتەکە بوونە جێگەی رەزامەندی پسپۆڕان و رەخنەگران و خاوەن پێشانگاکان و تابلۆکان نرخیان گەیشتە سەدەھا ھەزار دۆلار...
ئافرەتەکەش لە تەمەنی ٧٠ ساڵی بووە یەکێکە لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی وێنەکەش و زیاتر لە ٣١ ساڵی دیکە وەک ھونەرمەندێکی بەناوبانگ ژیانی بەسەر برد .
ئافرەتەکە لەو ماوەیەی لە ژیاندا مابوو لە رووی ھونەرییەوە سەرکەوتنێکی زۆری بەدەستھێنا و لە ساڵی ٢٠٠٦ یەکێک لە تابلۆکانی بە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار فرۆشرا .
ھەروەھا ھەندێک لە تابلۆکانی لە ئێستادا لە مۆزەخانەی لۆڤەری بەنابوانگ لە پاریس نمایش دەکرێت و بەشێکیان لە مۆزەخانەی پلازا لە نویۆرک نمایش دەکرێت .
دەزانن ئەم ئافرەتە کێیە ؟
ئەم ئافرەتە ناوی ئانا ماری رۆبرتسۆن موسا بوو ، لە ٧ | ٩ | ١٨٦٠ لە دایک بووە و لە ١٣ | ١٢ | ١٩٦١ کۆچی دوایی کردووە.
پەند ..
ھەموو کات بڕوا بە قسەی کەسانی دیکە مەکە کە چۆن لێت دەڕوانن ، یەکەم جار بڕوا بەخۆت بکە و بەدوای ھەستەکانت بکەوە .
لە پێناو کەسانی دیکە واز لە خەونەکانت مەھێنە ، چونکە لەوانەیە سەرکەوتنەکان بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو رووت تێبکات و لە سادەترین شتی ژیانت سەرکەوتن بەدەست بھێنی .