»  هاوسەران

چۆن منداڵەکەت قەڵەو دەکەیت ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ھەندێک لە دایکان گلەیی لەوە دەکەن کە منداڵەکانیان لاوازە و پێکھاتەی جەستەییان پتەو نییە ، ئەمەش ھەندێک جار کێشەیان بۆ دروست دەکات ، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر چۆنیەتی قەڵەو کردنی منداڵەکەت لە قۆناغی ساوایەتی: 
 بەیانیان لە بڕی شیری قوودی ، ھەندێک ماست و کێکی پێبدە . 
 با خواردنی منداڵەکەت جۆراوجۆر بێت ، ھەرچەندە بە شەش مانگی سەرەتای تەمەنی کالۆری پێویستی لە شیری دایکی و شیری قوودی دەست دەکەوێت ، بەڵام دوای ئەو تەمەنە پێویستی بە خواردنی پتەوتر دەبێت وەک برنج و دانەوێڵەی شۆفان . 
 ھەفتانە جۆرە خۆراکێکی بەسوود بۆ خواردنی منداڵەکەت زیاد بکە بۆ ئەوەی رابێت لەسەر ئەم خۆراکانە . 
 ھەندێک موە و سەوزەوات بۆ خواردنی منداڵەکەت زیاد بکە بەتایبەت کاتێک تەمەنی دەگاتە ١٠ مانگ ، ھەروەھا دەتوانی لەم تەمەنە پەنیر و ماستی پێبدەیت. 
 لەگەڵ نزیکبوونەوەی لە تەمەنی یەک ساڵی دەبێت خواردنە پتەوەکان ببێتە بەشێکی سەرەکی لە پێکھاتەی خۆراکەکەی بۆ ئەوەی کێشی زیاد بکات ، لەبەر دەبێت خواردن بخوات ئینجا شیری پێبدەیت . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5245بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Oct 3 2019 4:57PM