»  کارگێڕی

چۆن فێری ھونەری قسەکردن دەبیت ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
مرۆڤ ھەموو ھەوڵێک بۆ ئەوەی بتوانێت بە جوانترین شێوە قسەبکات ، بۆ گەیشتن بەم حاڵەتەش پێویستە رەچاوی ھەندێک خاڵ بکات  لەوانەش : 
١.قسە بەخەڵکی دیکە مەبڕە ، بنەمای سەرەکی ھونەری قسەکردن بریتیە لە گوێگرتن لە خەڵکی و قسەیان پێ نەبڕی تا قسەی خۆیان تەواو دەکەن ، چونکە گەر قسەت پێ بڕی ئەوە بە مانای ئەوە دێت کە تۆ گرنگی بەو مرۆڤە نادەیت . 
٢. رستەی کەسانی دیکە تەواو مەکە : 
لەھەندێک حاڵەت تۆ پێتوایە یارمەتی کەسانی دیکە دەدەیت لە کۆتایی ھێنان بە قسەکانی ، بەڵام ئەم شێوازە راست نییە و دەبێت رێگە بە قسەکەر بدەیت قسەکانی خۆی تەواو بکات و خۆی پەیامەکەی خۆی بگەینێت . 
٣. قسەکانی بە شێوازی جوان دابڕێژەوە بۆ ئەوەی قسەکانت مانا بەخش و سوود بەخش بن . 
٤. بە باشی گوێبگرە : 
لەکاتی قسەکردن و گفتوگۆکردن بە باشی گوێبگرە و گفتوگۆ بکە و تێکەڵی بەرامبەرەکەت بە ، چالاکانە ھەڵسوکەوت بکە و گوێ لە قسەکان بگرە . 
٥. پارێزگاری لە ئارامی خۆت بکە . 
تا پێت دەکرێت لە کاتی قسەکردن و گفتوگۆکان ھێمن بە و بە ئارامی ھەڵسوکەوت بکە ، لەکاتی گفتوگۆکان بوار بە کەسانی دیکەش بدە تا قسە بکەن و سوود لە شێوازی قسەکردنیان وەربگرە . 
٦. بە روونی قسە بکە : 
گەر دەتەوێت پەیامەکەت بە باشی بگاتە بەرامبەرەکەت ، پێویستە بە روونی قسە لەگەڵ خەڵکی بکەیت بۆ ئەوەی لە مەبەستی قسەکانت تێبگەن . 
٧. زمانی جەستە بەکاربھێنە . 
بۆ گەیاندنی ھەندێک پەیام و قسە پێویستە لەسەرت پەنا ببەیتە بەر زمانی جەستە بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەت بە بێ قسەکردن لە قسەکانت تێبگات . 
٨. رێز لە رای کەسانی بەرامبەرت بگرە . 
لە کاتی گفتوگۆکان مەرج نییە تەنھا تۆ راست بیت ، بوار بەکەسانی دیکەش بدە رای خۆیان دەرببڕن ، چونکە ھەندێک جار بیرۆکەی زۆر جوان لە قسەکانی بەرامبەرەکەت فێر دەبیت. 
٩. راستگۆ بە : 
لەکاتی مامەڵە کردن لەگەڵ خەڵکی و کارمەندانت راستگۆیان قسە بکە بۆ ئەوەی رێزت بگرن و تۆش ببیتە کەسێکی جێگەی متمانە پێکراو .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
8900بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jan 7 2021 10:48PM