١.ئەو ئەستێرانەی رەنگیان سپییە یا شیرییە ، ئەوا پلەی گەرمیان بەرزە بەڵام ئەو ئەستێرانەی خۆیان بە رەنگی سوور نیشان دەدەن ئەوا پلەی گەرمیان نزمە .
٢. یەکەم دراوی ئیسلامی دینار بوو ئەویش لە زێڕ دروست دەکرا و لە وشەی دیناریۆسی یۆنانی وەرگیرابوو .
٣. دەمی مرۆڤ ئەگەر وشک بێت ئەوا توانا لێک جیاکردنەوەی تامەکانی نابێت .
٤. وڵاتی ئەندەنوسیا لە ٣٠٠ دوورگە پێکدێت .
٥. گەوەرترین کاتژمێر لە جیھان لە شاری مۆتریالی وڵاتی کەنەدایە .
٦. گەلانی ئەسکیمۆ خاوەن گەوترەین مێشکن .
٧. ئاژەڵی کەنغەر تەنھا لە کیشوەری ئوسترالیا دەژیت .
٨. وڵاتی لوبنان تاکە وڵاتی عەرەبییە کە بیابانی نییە .
٩. وڵاتی بەحرەین تاکە وڵاتی عەرەبیە کە ھیچ سنورێکی وشکانی لەگەڵ وڵاتان دیکە نییە .
١٠. وڵاتی سۆماڵ تاکە وڵاتی عەرەبییە دەکەوێتە بەشی باشووری ھێلی کەمەرەیی .
١١. زەیتی خەروع تاکە زەیتە کە ساردی و گەرمی کاری لێناکات و نابێتە ھەڵم و نایبەستێت .
١٢. پاشا لویسی چواردەھەم یەکەم پاشا بوو کە بارۆکەی لەسەر کرد بۆ شاردنەوەی کەچەڵیەکەی .
١٣. یەکەم پۆلی نامە لە ساڵی ١٨٤٠ لە وڵاتی ئینگلتەرا دەرچوو .
١٤. تووتی (بەبەغا) تاکە باڵندەیە کە دەتوانێت شەویلاگی سەروو و خوارووی بجولێنێت ، بەڵام باڵندەکانی دیکە یەک شەویلاگ دەجولێنن .
١٥. تیمساح تەنھا شەویلاگی سەروو دەجولێنێت ، بەڵام ئاژەڵەکانی دیکە شەویلاگی خوارەوە دەجولێنن .
١٦. مەیموونی شامپانزی تەمەنی تا ٥٠ ساڵ دەژیت .
١٧. لە دوای کۆکا کۆلا نسکافێ زۆرترین داخوازی لەسەرە ولەساڵی ١٩٩٧ زیاتر لە ١٠٠ ملیار کوپ نسکافێ خوراوەتەوە .