١.بەشداری پرۆژەکانی داھاتووی دەکات :
لەم حاڵەتە پیاوەکە خۆی بە ھاوبەشی راستەقینەی خێزانەکەی دەزانێت و بەیەکەوە پلان بۆ داھاتوو خۆیان دادەنێن، لەم کارەش پرس و را بە خێزانەکەی دەکات و ھەموو کات بە شێوازی کۆ قسە دەکات و دەڵێت ئێمە وا دەکەین .
٢. گرنگیدان بە ماڵەوە :
وەک ئەوەی پێداویستی ماڵەوە دابین دەکات و ھەست بە بێزاری ناکات و سەرنج لەسەر ئەو شتانەیە کە خێزانەکەی خۆشی دەوێت و ھەوڵدەدات بۆی جێ بەجێ بکات.
٣. ھەوڵدان بۆ بەختەوەر کردنی ھاو ژینەکەی:
ئەو پیاوانەی ھاوژینەکانی خۆیان خۆش دەوێت ، ھەوڵدەدەن بە بچووکترین تا گەورەترین شت ھاوژینەکانی خۆیان بەختەوەر بکەن و رەچاوی لایەنی سۆزدارییان دەکەن .
٤. یارمەتیدان لە ئەرکی ماڵەوە :
ئەرکی ماڵەوە تەنھا لە ئەستۆی ئافرەتان نییە و نابێت پیاوان لەسەر ئەو بنەمایە رەفتار بکەن ، بەڵکو زۆر گرنگە پیاوان وەک دربرینێک بۆ خۆشەویستی خۆیان بۆ ھاوژینەکەیان لە ئەرکی ماڵەوەی یارمەتیان بدەن .
٦. پیاسەیەک بە یەکەوە بکەن :
یەکێک لەو کارانەی ئافرەتان دڵخۆش دەکات ، ھاوسەرەکانیان ماوە نا ماوە پیاسەکیان لەگەڵ بکەن و بیانبەنە شوێنێکی خۆش، بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆی ژیانیان لەسەر کەم بکەنەوە .
سەرچاوە | الموضوع