»  هاوسەران

باشترین کەستان ئەو کەسەیە کە لەگەڵ کەسوکاری خۆی باش بێت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ئەو ھاوسەرانەی ھاوژینەکانی خۆیان خۆشدەوێت ، رەوشتی پێغەمبەریان (د.خ) گرتووە ، چونکە پێغەمبەرمان (د.خ) خێزانەکانی خۆی زۆر خۆشدەویست  و دەیگووت (باشترین کەستان ئەو کەسەیە کەلەگەڵ کەسوکاری خۆی باش بێت). 
لەمەشەوە چەند نیشانەیەک ھەیە کە نیشان دەدات پیاوان ھاوژینەکانی خۆیان خۆشدەوێت لەوانەش : 
سەیری چاوەکانی دەکات ، ئەو پیاوانە ھاوژینەکانی خۆیان خۆشدەوێت و رێزیان دەگرن ئەوا لەکاتی قسەکردن سەیری چاوەکانیان دەکەن و رووبەروو قسەی لەگەڵ دەکات . 
رێزی دەگرێت ، رێزگرتنی پیاو لە ھاوژینەکە لە ناوەوە و دەرەوە ماڵ نیشانەی خۆشەویستیە ، ئەم جۆرە پیاوانە ھەرگیز سوکایەتی بەخێزانەکانیان ناکەن و ئاگاداریان دەبن . 
کاتێک قسەی لەگەڵ دەکات ھەست بەئارامی دەکات ، ئەم جۆرە پیاوانە لەکاتی تەنگانە و کێشەکان پەنا بۆ خێزانەکانیان دەبەن و قسەی دلێ خۆیان دەکەن ، وەک پێغەمبەرمان (د.خ) لەکاتی ھاتنی وەحی یەکەم کەس بۆ خاتوو خەدیجەی خێزانی باس کرد . 
لێبوردن لەھەڵەکان ، کاتێک ھاوژینەکەت ھەڵەیەک دەکات ، ئەرکی پیاو ئەوەیە لە ھەڵە بچووکەکان ببورێت و ھەوڵبدات بە شێوەی ئامۆژگاری کێشەکان چارەسەر بکات . . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1726بینین‌‌‌
2 ساڵ پێشتر - Sep 24 2019 4:18PM