»  هاوسەران

چەند ئامۆژگارییەک بۆ ھاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ئەوانەی پرۆسەی ھاوسەرگیری پێک دەھێنن ئارەزوو دەکەن ژیانێکی بەختەوەر و سەرکەوتوویان ھەبێت ، ئەمەش کارێکی ئاسانە و پێویستی بە ھەندێک ھەنگاو ھەیە ، لەم بابەتەش ھەندێک ئامۆژگارییمان بۆ داناون کە رێگە خۆشکەرن بۆ ھاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو . 
رێز لەبەرامبەرەکەت بگرە ، ئەمەش گرنگترین بنەمای ھاوسەرگیرییە ، چونکە رێزگرتن خۆشەویستی زیاتر دەکات و تا بەناو تەمەنیش برۆن ئەوا رێز و خۆشەویستی زیاتر دەبێت . 
سوپاسی بەرامبەرەکەت بکە ، ئەگەر کارێک بچووک یان گەورەی کرد ئەوا سوپاسی بکە، چونکە ئەم کارانە ھاندەرن بۆ ئەوەی ژیانی ھاوسەرگیریتان خۆشتر بێت . 
لەگەڵ یەکتر راستگۆ بن ، چونکە ئەمە متمانەتان بەیەکتری زیاتر دەکات . 
گرنگیدان بە روخساری دەرەوە ، ئەگەر کاری رۆژانەشتان زۆربوو ئەوا بەشێک لە کاتەکانتان تەرخان بکەن بۆ گرنگی دان بە خاوێنی خۆتان و رووخسارتان . 
ئاگاداری قسەکانتان بن لەگەڵ یەکتری ، ھەروەھا نابێت لەبەرامبەر یەکتری قسەی نەشیا بەکار بھێنن . 
عاقڵانە رووبەرووی کێشەکان ببنەوە . ھەندێک جاریش چاوپۆشی لەھەندێک بابەت بکەن .
ژیان نموونەیی نییە ، لەبەر ئەمە دەبێت رەچاوی ناخۆشی بکەیت و ھەوڵبدەن بەیەکەوە چارەسەری بکەن . 
لەگەڵ یەکتری نەرم و نیان بن و بەشداری خۆشی و ناخۆشیەکانی یەکتری بکەن . 
پارێزگاری لە خۆشەویست یەکتری بکەن و ھەردەم بە پەرۆش بن بۆ یەکتری . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4007بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Sep 22 2019 12:34PM