»  هاوسەران

ئەو ھۆکارانەی وا دەکات پیاو رێز لە ھاوژینەکەی نەگرێت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

چەند ھۆکارێکی جیاواز ھەیە کە وا دەکەن پیاوان رێز لە ھاوژینەکانیان نەگرن ، لە گرنگترین ئەو ھۆکارانەش : 
ھەندێک بەشێوەیەک سەیری ئافرەت دەکات وەک ئەوەی کەسێکی لاوازە و دەکرێت لێی بدات و سوکایەتی پێبکات ، ئەمەش بەشێکی پەیوەندی بە پەروەردەی خێزانی پیاوەکە ھەیە . 
ھەندێک جار کەسوکاری پیاوەکەی ھۆکارن بۆ ئەم کارە، چونکە خۆیان تێکەڵاوی ھەموو کێشەکان دەکەن و قسەی باش ناکەن و کێشەی بچووک گەورە دەکەن . 
ھەندێک پیاو ھەیە ئادابەکانی ژیانی ھاوسەرگیری نازانێت و ھیچ شارەزاییەکانی لەلایەنی ئاینی نییە کە جەخت لە رێزگرتنی خێزان دەکەنەوە . 
ھەندێک جار ئافرەتان ھۆکارن بۆ ھەندێک لە کێشەکان ، چونکە زۆر خۆیان پشت گوێ دەخەن و ھیچ گرنگیەک بە خۆیان نادەن و ھەموو کات لە رووی روخسار و ناوەوە زۆر پیسن . 
سەرچاوە | الموضوع



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3491بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Sep 19 2019 2:57PM