»  هاوسەران

بنەماکانی رێزگرتنی پیاو لە ھاوژینەکەی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

رێزگرتن بنەمای سەرەکی ژیانە و ھەموو مرۆڤەکان پێویستیان پێی دەبێت ، خودای گەورە مرۆڤی وا دروست کردوە کە ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە رێزی دەگرن، ھەروەھا رێزگرتن نیشانەی خۆشەویستی وگرنگی پێدانە ، ھەروەھا رێزگرتن نیشانەی سەرەکی خۆشەویستی نێوان ھاوسەرانە ، ھەروەھا ھەندێک نیشانە ھەیە کە ئاماژەن بۆ خۆشەویستی پیاو بۆ ھاوژینەکەی لەوانەش : 
١.پەیوەندی ھەستکردن بە چاو لەکاتی قسەکردن : 
سەیرکردنی پیاو بۆ خێزانەکەی لەکاتی قسەکردن نیشانەی رێزی پیاوەکەیە بۆ ھاوژینەکەیە و نیشانەیە ئەوەیە پیاوەکە گرنگی بە وتەکانی ھاوژینەکەی دەدات ، بەڵام ئەو پیاوانەی کە سەیری خێزانەکانیان ناکەن لەکاتی قسەکردن و پشت گوێیان دەخەن ، ئەوا ئاماژەیەکە بۆ نەبوونی خۆشەویستی و ھەندێک پیاو لەکاتی قسەکردنی ھاوژینەکەی خۆی بە مۆبایل یا تەلەفزیۆن سەرقاڵ دەکات ئەمەش کارێکی زۆر خراپە . 
٢. ھەستەکانتان ئاڵۆگۆڕ بکەن : 
ئەو پیاوەی ھەستەکانی لەگەڵ ھاوژینەکەی ھاوبەش دەکات و وەڵامدانەوەی بۆ ھەستەکانی بەرامبەری ھەیە ، جا ھەستی خۆشی بێت یا ناخۆشی ، ئەوا ئەو جۆرە پیاوانە رێز لە ھاوژینەکەیان دەگرن ، ھەروەھا پێویستە ئافرەتان رەچاوی بارودۆخی پیاوەکانیان بکەن ، بەتایبەت ئەگەر خەمبار بوون . 
٣. رێز لەھەستی ھاوژینەکەت : 
یەکێکە لە کارە گرنگەکانی پیاو لەبەرامبەر بە ھاوژینەکەی بریتیە لە رێزگرتن لە ھەستی ھاوژینەکەی و بە سووک سەیر نەکردنی ھاوژینەکەی ، جا ئاستی رۆشنبیری و ھزری ھاوژینەکەی ھەر چۆنێک بێت . 
٤. بەرگری کردن لە ھاوژینەکەی : 
ھەر کاتێک پیاو گوێی لە قسەیەکی نارێک بوو لەبەرامبەر ھاوژینەکەی ، ئەرکە لەسەری بەرگری لێبکات ، چونکە ئەمە بنەمای رێز گرتن و خۆشەویستیە ، ھەروەھا ھەر کاتێک کێشەیەک دروست بوو ئەوا پێویستە بە شێوەیەکی ھێمنانە یارمەتی ھاوژینەکەی بدات و کێشەکەی لەگەڵ چارەسەر بکات ، ھەروەھا نابێت پیاوەکە لە کاتی ئەم جۆرە کارانە خانەوادەکەی خۆی لە دەست بدات و پێویستە ھاوسەنگی رابگرێت . 
٥. خەرجی کێشان : 
خەرجی کێشانی پیاو بۆ ھاوژینەکە بە شێوەیەکی رێک و پێک نیشانەی رێزگرتن و خۆشەویستیە بۆ ھاوژینەکەی ، بەداخەوە ھەندێک خێزان ھەیە جیاکاری لە خەرجییەکان دەکەن و پیاو بەتەنیا و ھاوژینەکەی بە تەنیا خەرجی دەکێشن ، ئەمەش کارێکی ھەڵەیە چونکە بنەمای خۆشەویستی لە نێوانیان کەم دەکاتەوە . 
سەرچاوە | الموضوع 
..


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2899بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Sep 15 2019 12:21PM