چەند بیرۆکەیەک بۆ بەختەوەرکردنی ھاوسەرەکەت
یەکێکە لە بنەماکانی ھاوسەرگیری بەختەوەر ئەوەیە ، ھاوسەران چۆن بتوانن لە بنەما تەقلیدیەکان دەربچن و کاری سەرەکیان بریتی بێت لە بەختەوەر کردنی یەکتری ، ئەمەش کارێکی ئاسانە گەر بێتو مرۆڤ ھەوڵی بۆبدات ، چونکە چەند بیرۆکەیەکی ئاسان ھەیە بۆ ئەوەی خانمان بتوانن ھاوسەرەکانیان بەختەوەر بکەن لەوانەش :
١.لەھاوسەرەکەت تێبگە :
پیاوان بە زەحمەتر دەتوانن ھاوسەنگیەک لەنێوان کارەکانی دەرەوەیان لەگەڵ کارەکانی ماڵەوە دروست بکەن ، بەڵام بۆ ئافرەتان ئەم کارە ئاسانترە ، لەبەر ئەمە پێویستە خانمان رەچاوی ئەم خاڵە بکەن و لە ھاوسەرەکانیان تێبگەن کە ناتوانن لەم بوارە وەک ئەوان بکەن.
٢. داوای یارمەتی لە ھاوسەرەکەت بکە :
خانمان ئەرکییان قورسترە چونکە ، ھەم کاری ماڵەوە و دەرەوە دەکەن و ھەمیش پێویستە لەسەریان خواردن ئامادە بکەن و منداڵ بەخێو بکەن ، لەبەر ئەمە پێویستە داوای یارمەتی لە ھاوسەرەکەی بکات ، بۆ ئەوەی پیاوەکەش ھەست بە بوونی خۆی بکات لەماڵەوە و ئەو بیرۆکەی لا دروست بێت کە خێزانەکەی متمانەی پێدەکات و پەنا بەو دەگرێت لە حاڵەتەکان ئەمەش پیاوان بەختەوەر دەکات .
٣. ستایشی ھاوسەرەکەت بکە :
ستایشکردنی ھاوسەرەکەت و بەرزکردنی لەبەردەم خەڵکی یەکێکە لە کار گرنگەکانی ژیانی ھاوسەرگیری ، ئەمەش وا دەکات پیاوەکەت منەتبار بێت و ھەست بە بەختەوەری بکات ، چونکە ھەست دەکات کەسێک ھەیە پاڵپشتی دەکات ، ھەرچەندە ھەندێک پیاوان وا دەردەخەن کە ئەم شتەیان پێ خۆش نییە ، بەڵام لە ناخەوە حەز دەکەن خێزانەکانیان ستایشیان بکەن .
٤. لەکاتی گونجاو قسەی لەگەڵ بکە :
پیاوان ئارەزوو ناکەن لەھەموو کات قسە بکەن ، چونکە لە کار دەگەڕێنەوە و ماندوون ،یا خود بەھۆی بوونی چەند کێشەیەک لە دەرەوە ، لەبەر ئەمە پێویستە خانمان کاتی گونجاو بدۆزنەوە بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ ھاوسەرەکانیان بکەن .
٥. متمانە :
متمانەکردن گرنگترین بنەمای ھاوسەرگیرییە بۆ ئەوەی ژیانتان ئاسوودە بێت و بەختەوەر بن ، ھاوسەرگیری راست و تەندروست لەسەر بنەمای متمانە کردن بە یەکتری دروست دەبێت ، ئەمەش بە قسە و کردەوە دەبێت، لەبەر ئەمە پێویستە متمانە کردن بکەنە کۆڵەکەی سەرەکی ژیانی خۆتان .
سەرچاوە | الموچوع