پیاوێک پێش ئەوەی بمرێت ئامۆژگاری کوڕەکەی کرد و داوای کارێکی لێکرد .
پێی گووت : کوڕەکەم ئەم کاتژمێری موڵکی باپیری باپیرتە و تەمەنی ٢٠٠ ساڵ دەبێت .
بەڵام پێش ئەوەی پێتی بدەم دەمەوێت بیبەیتە لای ئەو کاتژمێرەی سەر شەقام و پێی بڵێ دەمەوێت بیفرۆشم و بزانە نرخەکەی چەندە.
کوڕەکە کاتژمێرەکەی برد و گەڕایەوە و گووتی : باوکە پێنج دۆلاری پێدا .
باوکەکە گووتی : کوڕم ئەم جارە بیبە بۆ لای ئەو ئەنتیکە خانی لای شەقامەکەی دیکە .
کوڕەکە کاتژمێرەکەی برد و دواتر گەڕایەوە و گووتی : باوکە پێنج ھەزار دۆلاری پێدا .
باوکەکە گووتی : کاتژمێرەکە ببە بۆ مۆزەخانە و بڵێ دەمەوێت ئەم کاتژمێرە بفرۆشم .
کوڕەکە چووە مۆزەخانە و گووتی : دەمەوێت ئەو کاتژمێرە بفرۆشم .
بەرپرسانی مۆزەخانەکە کەسانی پسپۆڕییان ھێنا بۆ ئەوەی بەھای کاتژمێرەکە دیاری بکات.
پسپۆڕەکە بەھای کاتژمێرەکەی بە یەک ملیۆن دۆلار خەملاند
کوڕەکە گەڕایەوە بۆ لای باوکی و گووتی : باوکە پسپۆڕانی مۆزەخانەکە بەھای کاتژمێرەکەیان بە یەک ملیۆن دۆلار خەملاند !
باوکەکە گووتی : دەموویست ئامۆژگاریت بکەم کەوا شوێنی راستەقینە دەتوانێت بەھای تۆ دیاری بکات ، لەبەر ئەمە خۆت مەخە شوێنی ھەڵە ، چونکە لەم شوێنانە بەھات نازانن .
ئەوای بەھات دەزانێت ، بە گەورەیی سەیرت دەکات
لە شوێنێک مەمێنەوە کە نرخت نازانن